شیکاریی دراوە | |
---|---|
![]() | |
لقی | شیکاری |
بەشێکە لە | analytics، زیرەکی بازرگانی |
بابەتی سەرەکی | inspection، خاوێنکردنەوەی دراوە، data transformation، data modeling |
Fabrication method | |
جێبەجێکار | data analyst |
کۆد (٢٠١٢) | 10003244 |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://stackoverflow.com/tags/data-analysis |
شیکاریی دراوە (بە ئینگلیزی: Data analysis) بریتییە لە کرداری تێگەیشتن، خاوێنکردنەوە، گۆڕینی فۆرم و شیکردنەوەی دراوەکان بە مۆدێلی بیرکاریی جۆراوجۆر بە مەبەستی دۆزینەوەی زانیاریی زیاتر. ئەم زانیارییانە بۆ بڕیاردان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی بەڕێوەبەریدا کەڵکیان لێ وەردەگیرێت. ئەمڕۆ زانستی دراوەکان و شیکاریی دراوە لە لقە جۆراوجۆرەکانی زانستدا وەکوو ئەندازیاری، پزیشکی، ئابووری و کاسبیدا بە کار دەھێنرێت.[١]
بریتییە لە کۆکردنەوەی دراوە لە سەرچاوە جۆراوجۆرەکان.
لەم قۆناغەدا دراوەکان دەخرێنە پاڵ یەکتری و ئامادەسازیی پێویستیان لەسەر دەکرێت. بۆ نموونە ئەگەر پێویست بێت فۆرمەتەکەیان دەستکاری دەکرێت. بۆ نموونە ئەلگۆریتمەکانی پۆلێنی ئاماری تەنیا دەتوانن ئەو دراوانە پێشبینی بکەن کە فۆرمەتی پۆلیان ھەیە. بۆیە ئەگەر بگۆڕی ئامانجی مەسەلەکە (بە ئینگلیزی: target variable) ژمارەییە پێویستە فۆرمەتەکەی بگۆڕدرێت بۆ پۆلی.[٢]
زۆربەی کات دراوەکان ھەڵەیان تێدایە. خاوێنکردنەوەی دراوە بریتییە لە چاککردنەوە یا سڕینەوەی ئەو دراوانەی ھەڵەن.[٣]
بریتییە لە پرۆسەی فێرکردنی ئەلگۆریتمەکان. لەم پرۆسەیەدا سەرەتا دراوەکە دەکرێت بە دوو بەشەوە: دراوەی ڕاھێنان و دراوەی تاقیکردنەوەو. ئەلگۆریتمەکانی فێربوونی مەکینە یا ئەلگۆریتمە ئامارییەکان لەسەر بەشی یەکەم ڕادەھێنرێن. ئینجا لەسەر باقیی دراوەکە تاقی دەکرێنەوە.[١]
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
{{cite web}}
: line feed character لە |سەردێڕ=
لە 48 (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)