شەمەندەفەری بێکۆتایی | |
---|---|
دانەر | ئۆون دێنیس |
دەنگەکان |
|
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەر |
|
ئاوازدانەر(ان) | کڕۆم کانیەن |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ٤ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٤٠ |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر |
|
بەرھەمھێنەر(ان) | کیت ماک |
ماوەی پەخش | ١١ خولەک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | ستۆدیۆکانی کارتوون نێتوۆرک |
دابەشکەر | ستۆدیۆ تەلەڤیزیۆنییەکانی وارنەر برۆس. (وەرزی ١–٢) وارنەر میدیا دایرێکت (وەرزی ٣–٤) |
پەخش | |
تۆڕ | کارتوون نێتوۆرک (وەرزی ١–٢) ئێچ بی ئۆ ماکس (وەرزی ٣–٤)[١] |
فۆرماتی وێنە | ئێچ دی تی ڤی ١٠٨٠ئای |
فۆرماتی دەنگ | دۆڵبی سراوند |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٥ی ئابی ٢٠١٩ | – ١٥ی نیسانی ٢٠٢١
شەمەندەفەری بێکۆتایی (بە ئینگلیزی: Infinity Train) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە لە لایەن ئۆون دێنیس دروست کراوە، کە پێشتر نووسەر و وێناکاری نمایشی ئاسایی بووە. ھەتا ٢٠٢٢، چوار وەرز و زنجیرەیەک ئەڵقەی کورتی لێ پەخش کراوە.
ئەڵقەی تاقیکردنەوەییی زنجیرەکە لە لایەن کارتوون نێتوۆرک لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بڵاو کرایەوە، پێش ئەوەی بەھۆی ئەو پێشوازییە ئەرێنییەی کە لێی کرا، کورتەزنجیرەیەکی تەواوی لێ دروست بکرێت کە بۆ یەکەم جار لە ٥ی ئابی ٢٠١٩ لە کارتوون نێتوۆرک پەخش کرا، دوای کۆتاییھاتنی وەرزی یەکەم، کارتوون نێتوۆرک ڕای گەیاند کە زنجیرەکە وەک زنجیرەیەکی ئەنتۆلۆژی بەردەوام دەبێت.[٢] وەرزی دووەم بۆ یەکەم جار لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە کارتوون نێتوۆرک پەخش کرا. وەرزی سێیەم لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ لە ئێچ بی ئۆ ماکس دەستی پێ کرد و دە ئەڵقەی لە ماوەی سێ ھەفتەدا پەخش کرا،[٣] و تەواوی وەرزی چوارەم لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢١ بڵاو کرایەوە.[٤][٥]
ڕووداوەکانی زنجیرەکە لەسەر شەمەندەفەرێکی زەبەلاح، پڕنھێنی و بەڕواڵەت بێکۆتا ڕوو دەدات کە بەنێو دیمەنێکی بێبەردا دەڕوات، گالیسکەکانی چەندین ژینگەی سەیروسەمەرە، خەیاڵیی بێھاوتا و مەحاڵیان تێدایە. سەرنشینانی شەمەندەفەرەکە بە تەواوکردنی ئەو ئاستەنگییانەی کە یارمەتیی چارەسەرکردنی دەروونبرینداری و کێشە سۆزدارییەکانیان دەدات لە گالیسکەیەکەوە بۆ گالیسکەیەکی تر دەڕۆن. ھەموو وەرزێکی شەمەندەفەری بێکۆتایی (کە بە «کتێب» ناو دەبرێت، ھەریەکەیان ژێرنووسی جیاوازی خۆیان ھەیە) شوێنی چیرۆک و دەستەی کەسایەتیی خۆی دەکەوێت، ھەرچەندە ھەندێک کەسایەتی لە چەندین وەرزدا دەردەکەون.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)