عالیە خەلەف ساڵح | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٥٦ |
نەتەوە | عێراقی |
ناوەکانی تر | دایکی قوسەی |
پیشە | مرۆڤدۆست |
ناسراوە بە | ڕزکارکردنی ٥٠ سەربازی عێراقی لەدەست داعش |
خەڵاتەکان | مێدالیای وڵاتی عێراق، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەڵەتی |
عالیە خەلەف ساڵح ناسراو بە دایکی قوسەی (لە دایکبووی ١٩٥٦ لە سەلاحەددین، عێراق) کەسایەتی مرۆڤدۆستی عێراقییە کە بەیەکێک لە پاڵەوانانی نەتەوەیی لە عێراق دەناسرێت.[١]
عالیە لە نزیک تکریت، لە خێزانێکی سوننە لە ساڵی ١٩٥٦ لەدایکبوو. لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا ھاوسەرگیری کرد، ھەرگیز ھەلی ئەوەی نەبووە بچێتە قوتابخانە. لە ھێرشە تیرۆریستییەکانی داعش، ھاوسەر و کوڕ و برازاکانی لەدەستدا، ئەمەش لە ڕووداوەکانی سەربازگەی سپایکەر ڕوویدا. عالیە توانی زیاتر لە ٥٠ سەربازی عێراقی بە قاچاغ ڕزگاربکات کە لەنێویاندا کورد، شیعە، ئێزدی و کریستیان ھەبوون.[٢][٣] عالیە جلی ژنانی دەدایە کوڕ و پیاوەکان بۆئەوەی خۆیان بشارنەوە لە گەڕەکی ژنان و کێڵگەی خۆی. لەبەرئەوەشی کە داعشەکان بەدوای کەسە ڕاکردووەکان دەگەڕان ئەوا عالیە کارتی زانکۆی بۆ کەسە ڕزگاربووەکان درووستدەکرد، ھەروەھا ناوی خەڵکی ناوچەکەی لێدەنان.[٤] ھەروەھا ئەوانەشی کە شیعەبوون فێری دەکردن کە چۆن وەک سوننەکان نوێژ بکەن بۆئەوەی بەسەلامەتی بمێننەوە. دوای پێنج مانگ توانی لەڕێگای بارھەڵگرێکەوە ڕزگاریان بکات بەرەو شاری کەرکووک، عالیە ڕزگاربووەکانی لەنێو کۆمەڵێک لە ژنە خزمەکانی تێکەڵکرد. دوای ئەو کارەی عالیە، ئەوا ٢٥ لە ئەندامانی خێزانی عالیە بەپێ لەدەست داعش ڕایانکرد.[٥]
لە تەممووزی ٢٠١٥، لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی خەڵاتی مێدلیای وڵاتی پێبەخشرا. دواتر لە ئازاری ٢٠١٨، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەڵەتی پێدرا.[٦][٧] لە ساڵی ٢٠١٩، لەلایەن وەزیری ڕۆشەنبیری عێراق عەبدولئەمیر حەمدانی خەڵاتێکی پەیکەری بڕۆنزی پێدرا.[٨]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عالیە خەلەف ساڵح تێدایە. |