عەدنان زورفی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٦٦ (تەمەن ٥٨–٥٩) نەجەف، عێراق |
پەروەردە | خوێندنی باڵا |
پیشە | پارێزگاری نەجەف |
ئایین | ئیسلام |
عەدنان عەبد خزەیر عەباس زورفی ناسراو بە عەدنان زورفی لە ساڵی ١٩٦٦ لە شاری نەجەف لە دایکبووە و خوێندنی بەرایی لە کۆلیژی فقە زانکۆی کوفە تەواوکردووە و دواتر خوێندنی باڵای لە ھەمان زانکۆ تەواو کردووە. ناوبراو لە ١٩٨٣ پەیوەندی بە حیزبی دەعوەی ئیسلامی کردووە و لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٥ و دواتریش لە ٢٠٠٩ بووەتەوە بە پارێزگاری نەجەف.[١] عەدنان عەبد خزەیر عەباس زورفی سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسرە لە پەرلەمانی عێراق. عەدنان زورفی ڕۆژی ١٦ی ئازار ٢٠٢٠ لەلایەن سەرۆککۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح، بۆ پێکھێنانی حکومەت ڕاسپێردرا.[٢][٣]