فێستیڤاڵی مەنکی بەفت (بە ئینگلیزی: Monkey Buffet Festival) ساڵانە لە شاری لۆپبوری لە تایلەند بەڕێوەدەچێت. لە ساڵی ٢٠٠٧دا، فێستیڤاڵەکە بریتی بوو لە پێدانی سەوزە و میوە بە مەیموونی ناوخۆیی کە ژمارەیان نزیکەی ٢٠٠٠ بوو، لە پارێزگای لۆپبوری لە باکووری بانکۆک.[١] فێستیڤاڵەکە لەلایەن ڕۆژنامەی گاردیانی لەندەنەوە لەگەڵ فێستیڤاڵەکەی ئیسپانیا بۆ بازدانی منداڵان بە یەکێک لە سەیرترین فێستیڤاڵەکان وەسفکرا.[٢]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فێستیڤاڵی مەنکی بەفت تێدایە. |