فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی قاھیرە

لۆگۆی فەرمی فێستیڤاڵەکە

فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی قاھیرە (بە ئینگلیزی: Cairo International Film Festival) یەکێکە لە ١٢ فێستیڤاڵە نێونەتەوەیییە گەورەکانی جیھان و گرنگترین فێستیڤاڵی فیلمە لە ئەفریقا و جیھانی عەرەبی، کە ھەموو ساڵێک لە قاھیرە بەڕێوەدەچێت.[١] لە ساڵی ١٩٧٦ دامەزراوە و لە سەرەتای دامەزراندنییەوە ھەموو ساڵێک بەڕێوە دەچێت، جگە لە ساڵانی ٢٠١١ و ٢٠١٣ کە بەھۆی سنوورداربوونی بوودجە و ناسەقامگیری سیاسی ھەڵوەشایەوە، بەڵام فێستیڤاڵەکەی ساڵی ١٩٨٥ کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ ڕێکخرابوو، بە قۆناغی یەکەمی فێستیڤاڵەکە ناسراوە.[٢] ھەروەھا بەشی کێبڕکێی نێونەتەوەیی فێستیڤاڵەکە لە ساڵی ١٩٩١ دەستی پێکردووە. فێستیڤاڵی فیلمی قاھیرە وەک فێستیڤاڵێکی پێشەنگی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جیھانی عەرەبی ھەمیشە بە ڕکابەری سەرەکیی فێستیڤاڵی «فیلمی مەغریب» ناسراوە. لەم ساڵانەی دواییدا لەگەڵ سەرھەڵدانی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دوبەی و فێستیڤاڵی فیلمی ئەبووزەبی، ئەم فێستیڤاڵە ھەوڵدەدات ڕۆڵی خۆی وەک بەناوبانگترین فێستیڤاڵ لە ناوچەکەدا بپارێزێت. ئەم بۆنەیە تاکە فێستیڤاڵی پێشبڕکێیە کە لەلایەن کۆمەڵەی نێونەتەوەییی بەرھەمھێنەرانی فیلم (FIAPF) لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا پەسەند کراوە.[٣][٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «44th Cairo International Film Festival kicks off on Nov. 13». EgyptToday. ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «Cairo's Festivals& Fairs details». www.cairo.gov.eg. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «The trouble with the Cairo International Film Festival». Daily News Egypt. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  4. ^ «36th Cairo International Film Festival postponed to 2014». Euromed Audiovisuel. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی نیسانی ٢٠١٤ ھێنراوە.