قەڵای وان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژوویییەکان و دیمەنە سەرەنج ڕاکێشەکانی شاری وان لە باکووری کوردستانە، کە بە دووری پێنج کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژاوای ناوەندی شارەکە.[١]
قەڵاکە بەسەر دەریاچەی واندا دەڕوانێ و بووەتە ھۆکاریکی باش بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران بۆ شارەکە. ئەم قەڵایە بەھۆی ئەوەی لە شوێنێکی بەرزدایە و دەڕوانێت بەسەر تەواوی شارەکە و دەریاچەی واندا، بووەتە شوێنێکی گەشتیاری و ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕووی تێدەکەن.[٢][٣]
مێژووی قەڵای وان بە سەدەی ٩ پێش زایین دەگەڕێتەوە. قەڵای وان لە سەردەمی پاشا ساردوری لەلایەن ئورارتویەکانەوە دروست کراوە و مێژوویەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ھەشت سەدە پێش زایین. لەناو قەڵایەکەدا چەندین گۆڕی پاشاکانی تێدایە، جگە لەوەش لەسەر قەڵایەکە مزگەوتێکی بچووکی لەیە.[٤]
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |