لیبرلاند | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Free Republic of Liberland | |
دامەزران | ١٣ی نیسانی ٢٠١٥ |
بابەتی لاوەکی | Croatia–Serbia border dispute |
ناو بە زمانی فەرمی | Free Republic of Liberland |
زمانی فەرمی | زمانی ئینگلیزی |
دروشم | To live and let live |
کیشوەر | ئەورووپا |
وڵات | لیبرلاند |
ناوچەی کاتی | کاتی ئەورووپای ناوەندی |
جێ | گۆرنیا سیگا |
ناوچەی جوگرافی | سلاڤۆنیا |
پۆتانی شوێن | ٤٥°٤٦′٦″N ١٨°٥٢′١٧″E |
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | constitutional republic، direct democracy |
سەرۆکی حکوومەت | Vít Jedlička |
دانیشتووان | ٢٠ |
دراو | Liberland merit |
ھاوسنوورە لەگەڵ | کرواتیا، سڕبیا |
ڕووبەر | ٧ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
وێبگە | https://liberland.org/ |
لیبرلاند (بە ئینگلیزی: Liberland) بە فەرمی کۆماری ئازادی لیبرلاند وردەوڵاتێکە لە پارچە زەوییەکی چۆڵ و ناکۆک لە کەناری ڕۆژاوای دانووب لە نێوان سڕبیا و کرواتیا. بۆ یەکەمجار لەلایەن ڕامیار و چالاکوانێکی ڕاستڕەوی ئازادیخوازی چیک ڤێت دلیچکا لە ١٣ی نیسانی ٢٠١٥ بانگەشەی ناوچەکەی کرد.[١] [٢]
ماڵپەڕی فەرمی لیبرلاند بانگەشەی ئەوە دەکات کە وڵاتێکە لە ئەنجامی ناکۆکی سنووری نێوان کرواتیا و سڕبیا دامەزراوە،[٣] [٤] [٥] کە ھەردوو سڕبیا و کرواتیا بانگەشەی سەروەرییان دەکەن بەسەر ھەندێک ناوچەی ڕۆژھەڵاتی دانووب، لە کاتێکدا کرواتیا ھەندێک ناوچەی دەکەونە کەناری ڕۆژاوا، لەنێویاندا ناوچەیەک ھەیە کە پێی دەوترێت لیبرلاند و بە ناوچەیەکی سڕبی دادەنرێت، بەڵام سڕبیا بانگەشەی سەروەری بەسەر ئەم ناوچەیەدا ناکات.
ئەم زەوییە ڕووبەرەکەی ٧ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە (٢.٧ میل چوارگۆشە)، یان بە نزیکەی قەبارەی چیای تاریقە، و لە دوای جەنگی سەربەخۆیی کرواتیا لەژێر فەرماندارێتی کرواتیادا بوو.[٦] ھیچ دانپێدانانێکی دیپلۆماسیانەی لیبرلاند لەلایەن ھیچ وڵاتێکی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە نییە بەڵام توانیویەتی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتی دانپێدانەنراوی سۆمالیلاند دروست بکات.[٧] [٨]
پرسی ناکۆکی سنوورەکان لەسەر دۆڵی ڕووباری دانوب بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٧ سەریھەڵدا، و تا سەردەمی کۆماری فیدراڵی سۆسیالیستی یوگۆسلاڤیاش چارەسەر نەکرا. ئەم ناکۆکییە دوای جیابوونەوەی یوگۆسلاڤیا بووە جێی مشتومڕ. کە سڕبیا پێی وایە کە ھێڵی خوارەوەی دۆڵی دانوب و ناوەڕاستی ڕووبارەکە نوێنەرایەتی سنووری نێونەتەوەیی نێوان ھەردوو وڵات دەکات. بەڵام کرواتیا دەڵێت کە سنووری نێونەتەوەیی بە درێژایی شارەوانییە یەکسانەکانی سەر ڕووبارەکە لە چەند خاڵێکدا درێژدەبێتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی دۆخی دانوبە لە سەدەی نۆزدەھەمدا پێش ئەوەی بەھۆی ڕەوتی پێچاوپێچ و پڕۆژەکانی ئەندازیاری ھایدرۆلیکییەوە بگۆڕدرێت.
دەسەڵاتدارانی کرواتیا لە سەرەتای مانگی ئایاری ٢٠١٥ەوە چەندین جار ھەوڵیان داوە کە ڕێگەی نەدرێت کە بچێتە ناوچەکە، دلیچکا و وەرگێڕەکەی بۆ ماوەیەکی کورت لەلایەن پۆلیسی کرواتیا دەستبەسەرکران دوای ئەوەی ھەوڵیاندا سنوورەکە ببڕن. شەوێک لە زیندان مایەوە و دواتر بە تاوانبار زانرا و بڕیاری غەرامەکردنی دەرکرا بەھۆی بەزاندنی سنووری کرواتیا بە شێوەیەکی نایاسایی، بەڵام تانە لە بڕیارەکەی دادگا دەدات و بانگەشەی کرد کە سێ ھاووڵاتیی لیبرلاند لە سویسڕاوە ھاتوون.[٩][١٠][١١][١٢][١٣][١٤][١٥]
شارەزایانی یاسایی ھەردوو وڵاتی سڕبیا و کرواتیا ڕایانگەیاند، دلیچکا بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان مافی یاسایی نییە داوای ئەم ناوچەیە بکات، بەو پێیەی ئەو ناوچەیە بابەتی ناکۆکی نێوان ھەردوو وڵاتە. سەبارەت بە ڕۆژنامەنووسان، ئەوان دڵنیا نەبوون کە دلیچکا چەندە جددییە لە بانگەشەکانیدا، وەک ھەندێک بە ھەنگاوێک بۆ ناوبانگ و سەرنجڕاکێشان وەسفیان کردووە.[١٦][١٧][١٨]
لە چاوپێکەوتنێکدا لە ماڵپەڕی پەرلەماننی لیستی لە نیسانی ٢٠١٥، دلیچکا بانگەشەی کرد کە کاردانەوەی ئەرێنی بەرامبەر بە ڕاگەیاندنەکەی وەرگرتووە، بەتایبەتی لەلایەن پارتی ھاووڵاتیانی ئازادەوە، کە وەک سەرۆکی ناوچەیی پارتەکە کاری کردووە، و لەلایەن ھەندێک لە ئەندامانی پارتی دیموکراتی مەدەنی و پارتی چەتەیی چیک.[١٩][٢٠][٢١]
ھیچ وڵاتێک لە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕووی دیپلۆماسییەوە دان بە کۆماری لیبرلانددا نانێت. بەڵام لیبرلاند توانی پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ دەوڵەتی سۆمالیلاندا درووست بکات کە لە ساڵی ١٩٩١ سەربەخۆیی خۆی لە سۆماڵ ڕاگەیاند، لیبرلاند و سۆمالیلاند لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٧ یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد، ھەروەھا نیازی خۆی ڕاگەیاند بۆ کارکردن بۆ پتەوکردنی ھاوکارییەکان لە بوارەکاندا لە تەکنەلۆژیا و وزە و بانک.[٢٢][٢٣]
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لیبرلاند تێدایە. |