لەشفرۆشی لە پاکستان

لەشفرۆشی لە پاکستان یەک کولتووری بازرگانی-سێکسیی تابوویە کە وەکوو نھێنیی ئاشکار بوونی ھەیە، بەڵام نایاسایییە. لەشفرۆشی تا ئاستێکی بەرز بەپێی ڕێکخستنەکانی ڕێکخراوەیی وەکوو قەحبەخانە یان لەلایەن کەسانی کچی تەلەفۆنی زیاتر بەھێزتر دەبێت.[١][٢]

بازرگانیی سێکسی لەبەر ڕاگەیاندنی سێکسی دەرەوەی ژن و مێردایەتی وەکوو چالاکییەکی بێڕەوشت، لە وڵات نایاسایی ھەژمار دەکرێت. بەڵام لەشفرۆشانی پاکستانی بە نھێنی ئیش دەکەن و پێچەوانەی کێشەکانی یاسایی، لەشفرۆشی لە پاکستان باوە.[٣][٤] لە ھەندێک ناوچەکانی وڵات لەشفرۆشی بە توندی نایاسایییە و بە شێوەیەکی نەریتی بە مەرگ سزا دەدرێن، بەتایبەت لە ناوچەکانی خێڵەکیی فێدراڵ، خیبێر پەختوونخوا و بەلۆچستان.[٥][٦]

زۆربەی شیکارەکان ھەژاری وەک ھۆکارێکی گرنگ لە ھاندانی ژنان بە پیشەیەک وەکوو لەشفرۆشی دەزانن.[٧][٨] ھەردوو لەشفرۆشیی پیاوانە و ژنانە لە ساڵەکانی ڕابردوو بەھۆی کارکردنی ئۆپەراسیۆنی لە پاکستان بەرز بوونەوە.

بە زۆربوونی بازرگانیی سێکسیی پیشەیی لە وڵات، ڕێکخراوە ناحکوومییەکان مەترسیی خۆیان لە بابەتەکانی وەکوو جیاوازیدانان و ئایدز دەربڕیوە.[٩] لە ساڵی ٢٠١٧ پلانی ھاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئایدز ڕای گەیاند کە دەوروبەری ٢٢٩٬٤٤١ لەشفرۆش لە پاکستان بوونیان ھەیە.[١٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Prostitution a shift from dodgy brothels to expensive houses». Pak Tea House. ١٠ی نیسانی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ Rana، Mona (٣١ی ئابی ٢٠٠٩). «Meeting Pakistani prostitutes». BBC. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. ^ «Sex Work in Asia» (PDF). World Health Organization. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئایاری ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  4. ^ «Lahore hot spots». The News (Pakistan). ١٦ی شوباتی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە. Prostitution in Pakistan is a taboo that exists like an open secret considered as immoral. Many prostitutes operate underground in the country.
  5. ^ Lieven 2011.
  6. ^ «West Pakistan Suppression of Prostitution Ordinance, 1961» (PDF). Law & Parliamentary Affairs Department, Government of KP. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  7. ^ «Supply and demand: Karachi's "call girls"». GreatReporter.com. لە ٤ی ئایاری ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  8. ^ MEER ISMAIL MARRI (٦ی شوباتی ٢٠٢١). «Unemployment in Pakistan». The Nation (Pakistan). لە ڕەسەنەکە لە ٦ی شوباتی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. ^ «REPORT OF THE NATIONAL CONSULTATION on law and policies affecting human rights, discrimination and access to HIV and health services by key populations in Pakistan» (PDF). United Nations Development Programme. 2016. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  10. ^ «UNAIDS DATA 2017» (PDF). Joint United Nations Programme on HIV/AIDS (UNAIDS). ٢٠١٧. لاپەڕە ١٠١. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]