لەیلا گوڤەن (لەدایکبووی ٦ی ئایاری ١٩٦٤، قۆنیە لە تورکیا) ژنەسیاسەتمەدارێکی کوردە. پێشتر لە پەرلەمانی تورکیا وەک نوێنەری پارێزگای حەکاری لەسەر حیزبی ھەدەپە پەرلەمانتار بووە.[١] ئەو پێشتر سەرۆک شارەوانی وێرانشار بووە لە باکووری کوردستان، کە ئەوکاتە نوێنەرایەتی لە پارتی کۆمەڵگای دیموکراتی دەکرد، لە ئێستاشدا لەیلا ھاوسەرۆکی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتە.[٢]
لە ڕۆژی ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، لەیلا سزای ٢٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیی بۆ دەرچوو بەتۆمەتی ئەندام بوون لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.[٣]