ماڵێک لە کاغەز (بە ئینگلیزی: House of Cards) | |
---|---|
جۆر | سیاسی |
نووسراوە لەلایەن | دەیڤد فینچەر |
ئاوازدانەر(ان) | جێف بێڵ |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان(ەکان) | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ٥ |
ژمارەی زنجیرەکان | ٦٥ |
بەرھەمھێنان | |
ماوەی پەخش | ٤٦-٥٩ خولەک |
ئەکتەران | کێڤین سپەیسی ڕۆبین ڕایت ماھێرشاڵا عەلی کایت مارا کۆرێی ستۆڵ مایکڵ کێلی سەکینە جێفری کریستین کۆنۆڵی کۆنستنس زیمەر میشێڵ گێڵ مۆڵی پارکەر |
ماڵێک لە کاغەز (بە ئینگلیزی: House of Cards) بریتییە لە زنجیرە درامایەکی سیاسیی ئەمریکی و لە پێشخستن و بەرھەمھێنانی پۆ ویلیمۆنە کە لەسەر زنجیرەیەکی بەڕیتانی بە ھەمان ناو دروستکراوە کە ئەویش بە ڕۆڵی خۆی لەسەر ڕۆمانێکی مایکڵ دۆبز دروستکراوە. زنجیرەکە لەسەر ماڵپەڕی نێتفلیکس لە ١ی شوباتی ٢٠١٣ بە وەرزێک کە لە ١٣ زنجیرە پێکدێت دەستی بە پەخشکردن کرد. و وەرزی دووەم لە ٤ی شوباتی ٢٠١٤ دەرچوو. پێش ١٠ ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەی زنجیرەکە، نێتفلیکس لەسەر نوێکردنەوەی وەرزی سێیەم ڕایگەیاند، کە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٥ بڵاوکرایەوە. ماڵێک لە پارە بۆ وەرزی چوارەم نوێکرایەوە و لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ پەخشکرا، و وەرزی پێنجەمیش لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٧ پەخشکرا.
ڕووداوەکانی زنجیرەکە لە واشینگتنی پایتەخت ڕوودەدات، و دەربارەی کەسایەتی فرانک ئەندروۆد (کێڤین سپەیسی) دەدوێت کە ئەو سەرۆکی زۆربەی پارتی دیمۆکراتەکانە لە دەستەی جێگرانی ئەمریکادا کە جێگری ھەڵبژاردنی پێنجەمە لە کارۆلینای باشووردا کە دوای ھەڵبژاردن ئەو بەڵێنەی کە پێیان دابوو بۆ کردنی بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەشکێنن و ئەویش پیلانێکی شەیتانانە دادەنێت بۆ تۆڵە کردنەوە و چوونە شوێنێکی بەھێز. زنجیرەی یەکەم لەسەر پراگمەتیزمی ڕەقە، یاریکردن و ھەڵسان بە ئەنجامدانی شتی خراپ لە پێناو بەرژەوەندی گشتی. ئەکتەرانی وەک ڕۆبین ڕایت، و کەیت مارا، و کۆرێی ستۆڵیش ڕۆڵێکی دیاریان ھەیە لە زنجیرەکەدا.
ئەکتەر | کەسایەتی |
---|---|
کێڤین سپەیسی | فرانک ئەندروۆد |
ڕۆبین ڕایت | کڵێر ئەندروۆد |
ماھێرشاڵا عەلی | رێمی دانتۆن |
کایت مارا | زۆی بارنز |
کۆرێی ستۆڵ | پیتەر ڕوسۆ |
مایکڵ کێلی | دۆگڵ ستامپەر |
سەکینە جێفری | لیندا فاسکیز |
کریستین کۆنۆڵی | کریستینا گاڵاگر |
کۆنستنس زیمەر | جانین سکۆرسکی |
میشێڵ گێڵ | سەرۆک گاریت وۆکەر |
مۆڵی پارکەر | جاکڵین شارب |
یەکەم زنجیرە بوو کە لەسەر ئینتەرنێت پەخشبکرێت و بتوانێت خەڵاتی ئێمی و گۆڵدن گڵۆب بباتەوە.[١]
{{cite web}}
: پارامەتری نەناسراوی |بەرھەم=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماڵێک لە کاغەز تێدایە. |