من لە باخچەی ئاژەڵان

من لە باخچەی ئاژەڵان
تەواوی ڤیدیۆ
بەرھەمھێنەرجاوید کەریم
ئەکتەرانجاوید کەریم
وێنەگری سینەمایییاکۆڤ لاپیتسکی
دەرچوون٢٣ی نیسانی ٢٠٠٥، ٨:٣١:٥٢ د.ن. (ناوچەی کاتیی پاسیفیک)؛ ١٩ ساڵ لەمەوبەر
ماوەی فیلم0:19
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی

«من لە باخچەی ئاژەڵان» (بە ئینگلیزی: Me at the zoo) یەکەم ڤیدیۆیە کە لە یووتیووب بڵاوکرابێتەوە، لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٠٥،[١] ٨:٣١:٥٢ د.ن. بەکاتی ناوچەی کاتیی پاسیفیک، کە ٢٤ی نیسانی ٢٠٠٥ ٣:٣١:٥٢ پ.ن. دەکات بە کاتی گەردوونیی ھاوھەنگاو.[٢] ڤیدیۆکە لەلایەن جاوید کەریمی دامەزرێنەری یاریدەدەری وێبگەکەوە بڵاوکراوەتەوە، لە کەناڵێک بەناوی «jawed»ەوە، کە لە ھەمان ڕۆژدا دروست کراوە.[٣] تۆمارکراو لەلایەن یاکۆڤ لاپیتسکی ھاوڕێی دواناوەندی جاوید لە باخچەی ئاژەڵانی سان دیێگۆ[٤][٥][٦] بە کامێراکەی جاوید،[٧] لە ڤیدیۆکەدا جاوید دەردەکەوێت لەپێش چەند فیلێکدا، و سەرنجێک لەسەر لمۆزە درێژەکانیان دەدات.[٨][٩] لاپیتسکی، کە قوتابییەکی دکتۆرای فەلسەفەی زانکۆی دێڵاوێر بوو لەو کاتەدا، لە سان دیێگۆ بوو بۆ گەیاندنی لێکۆڵینەوەکەی بۆ کۆمەڵگای کیمیای ئەمریکا.[٧]

ڕوونووس

[دەستکاری]

ڕوونووسی ڤیدیۆکە بەم شێوەیەیە:

باشە، وا لێرەین لەپێش، ئێ، فیلەکاندا، ئم، و شتە سەرنجڕاکێشەکەی دەربارەی ئەمان ئەوەیە کە، ئەوەیە کە لمۆزێکی زۆر، زۆر، زۆر، ئم، درێژیان ھەیە، و ئەوە، ئەوە سەرنجڕاکێشە، و ئەوە ھەموو شتێکە کە بتوانم بیڵێم.

پێشوازی

[دەستکاری]

لۆس ئانجلەس تایمز لە ٢٠٠٩دا ڤیدیۆکەی بەم شێوەیە مەزندە کردووە: «وەک یەکەمین ڤیدیۆ کە لە یووتیووب بڵاوکرابێتەوە، ڕۆڵێکی سەرەکی بینیوە لە گۆڕانی شێوەی بەکارھێنانی ڕەنگاڵە لەلایەن خەڵکییەوە و بووەتە ڕێنیشاندەرێکی ڤیدیۆی ٦٠ چرکەییی سەردەمی ئاڵتوونی».[١٠] دە ئۆبزێرڤەر کوالیتی بەرھەمھێنانەکەی بە خراپ باسکردووە.[٨] دیجیتاڵ ترێندز بە ڤیدیۆیەکی «ھیچکە» و «گالتەجاڕانە» باسی کردووە کە «پێشبینییەکە بۆ داھاتووی یووتیووب».[١١]

ڤیدیۆکە زیاتر لە ١٧٠ ملیۆن بینەری ھەبووە لە یووتیووب ھەتا ڕێکەوتی تەممووزی ٢٠٢١.[١٢]

دراوەی ڤیدیۆ

[دەستکاری]
من لە باخچەی ئاژەڵان (ئازاری ٢٠٢١)
ناوی کەناڵ بینینەکان ڵایکەکان بەدڵنەبووەکان تێبینییەکان
jawed ١٥٨٬٠٠٠٬٠٠٠ ٧٬٣٠٠٬٠٠٠ ١٧٩٬٠٠٠ ١١٬١٧٨٬٩٣٧

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Asmelash, Leah (٢٣ی نیسانی ٢٠٢٠). «The first ever YouTube video was uploaded 15 years ago today. Here it is». CNN. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «Extract Meta Data». Amnestyusa.org. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. ^ «jawed – YouTube». YouTube. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە. Joined April 24, 2005
  4. ^ Hartley، Matt (١٩ی شوباتی ٢٠١٠). «Ten of YouTube's most influential videos». Canwest.
  5. ^ McGuinness، Ross (١٥ی نیسانی ٢٠١٠). «Elephants to Gaga». Metro. لاپەڕە ٣٤. IT began with a spectacularly ordinary 18-second clip of man at the zoo, watching some elephants. It has been viewed almost 2 million times.
  6. ^ Meltzer، Tom؛ Phillips، Sarah (٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩). «G2: A First Time For Everything». The Guardian (London). لاپەڕە ١٤. "Me at the zoo" is a man called Karim's 19-second long report from the elephant enclosure at San Diego zoo … But its historical significance means that it has had well over a million hits so far.
  7. ^ ئ ا Miller، Beth. «YouTube's First Upload». University of Delaware messenger. Vol. ٢٣, no. 2. University of Delaware, Newark, DE 19716: www1.udel.edu/. لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە – لەڕێگەی Microsoft Bing.{{cite magazine}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: شوێن (بەستەر) note: the motto of the University of Delaware is "Dare to be first"
  8. ^ ئ ا Hoby، Hermione؛ Tom Lamont (١١ی نیسانی ٢٠١١). «How YouTube made superstars out of everyday people». The Observer. Kings Place, London, England, UK: Guardian Media Group. ISSN ٠٠٢٩-٧٧١٢. OCLC ٥٠٢٣٠٢٤٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠١١ ھێنراوە. A girl in red hot pants helped elect a US president, a British pensioner became everyone's favourite grandad. In just five years, the YouTube website has invented a new kind of celebrity
  9. ^ Heffernan، Virginia (٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٩). «Uploading the Avant-Garde». The New York Times. لە ٤ی نیسانی ٢٠١١ ھێنراوە. The first video on YouTube was uploaded at 8:27 pm. on Saturday, April 23, 2005. It's called Me at the Zoo, and it features the musings of Jawed Karim, one of the site's founders, as elephants nose around in hay behind him.
  10. ^ Pham، Alex (١٠ی نیسانی ٢٠١٠). «YouTube turns 5, can't wait to grow up». Los Angeles Times. Los Angeles, California, USA. ISSN ٠٤٥٨-٣٠٣٥. OCLC ٣٦٣٨٢٣٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١١ ھێنراوە. Born as a clearinghouse for quick, quirky homemade videos, the site now seeks to add more professional and profitable content.
  11. ^ «'Elephants have really long trunks' — YouTube's first ever video upload turns seven years old today». Digital Trends. ٢٣ی نیسانی ٢٠١٢. لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  12. ^ Me at the zoo. jawed. لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە – لەڕێگەی YouTube.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]