مۆزەخانەی ھونەری بۆن یان مۆزەخانەی ھونەری مۆدێرنی بۆن (بە ئەڵمانی: Kunstmuseum Bonn) مۆزەخانەیەکی ھونەرییە لە شاری بۆن لە ئەڵمانیا. لە ساڵی ١٩٤٧ دامەزراوە.[١] مۆزەخانەی ھونەر ھەم پێشانگای کاتی و ھەم کۆمەڵەکەی نمایش دەکات. کۆمەڵەکەی تیشک دەخاتە سەر ئێکسپرێشنیزمی ڕینیش و ھونەری ئەڵمانی دوای جەنگ. بەشێکە لە "مۆزەخانەی مایڵ"ی بۆن.
بینای ئێستا کە لە ساڵی ١٩٩٢ کرایەوە،[٢] کۆی ڕووبەری پێشانگاکە نزیکەی ٤٠٠٠ مەتر چوارگۆشەیە (٤٣ ھەزار پێی چوارگۆشە).[٣]