مێگەل، ڕەوە[١] یان ڕان[٢] کۆمەڵەیەک لە ھەندێک ئاژەڵی ھەمان جۆر، کێوی یان ماڵییە. شێوە وشەی ھەڵسوکەوتی بەکۆمەڵی ئاژەڵان کە پەیوەندی بەمەوە ھەیە پێی دەوترێت مێگەلداری. ئەم ئاژەڵانە بە ئاژەڵی کۆمەڵایەتی ناسراون.
ئەو کەسەی کە کۆنتڕۆڵ و خاوەندارێتی و چاودێریکردنی ئەو جۆرە کۆمەڵە ئاژەڵانە دەکات، پێی دەوترێت مێگەلدار. نموونەی لەم چەشنەش شوانەکان دەگرێتەوە.[٣]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مێگەل تێدایە. |