مەتەڵی ھەڵاتن: چارەسەری مردن | |
---|---|
دەرھێنەر | ویس بۆڵ |
بەرھەمھێنەر |
|
شانۆنامە | تی. ئیس. نۆولن |
لەسەر بنەمای | چارەسەری مردن لە لایەن جەمیس داشنەر |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | جۆن پیسانۆ |
وێنەگری سینەمایی | گویلا پادۆس |
مۆنتاژ | دان زمیرمان |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
بڵاوکردنەوە | فۆکسی سەدەی بیستەم |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | 142 خوولەک[١] |
وڵات | ویلایتە یەکگرتووەکان |
تێچوون | $62 میلیۆن[٢] |
داھات | $284.8 میلیۆن[٢] |
مەتەڵی ھەڵاتن: چارەسەری مردن (بەئینگلیزی:Maze Runner: The Death Cure) فیلمێکی ئەمریکی ساڵی ٢٠١٨یە. فیلمەکە لەجۆری زانستی و ئەکشنە. فیلمەکە دەرچووی ساڵی ٢٠١٨ەیە و لەلایەن ویس بۆڵەوە دەرھێنانی بۆ کراوە. فیلمەکە سێیەمین فیلم و درێژە پێدەری زنجیرە فیلمی مەتەڵی ھەڵاتنە.
ھەریەکەلە ئەکتەران (ئۆبڕاین، کایا سکۆدیلاریۆ، تۆماس بڕۆدی سانگستەر، ناتالی ئیمانوێڵ، گیانکارلۆ ئیسپۆسیتۆ، ئیدان گیلین، واڵتۆن گۆگنس، کی ھۆنگ لی، باری پڕۆپەر، ویڵ پۆڵتەر، پاریکیا کلارکسن) بەشداریان لە فیلمەکەدا کردووە. فیلمەکە لەڕێکەوتی (١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨) لەلایەن کۆمپانیای فۆکسی سەدەی بیستەمەوە بڵاوکراوەتەوە.
تۆماس و نیوتن و فریپن دەگەڕێنەوە بۆ ڕزگارکردنی ھاوڕێکەیان مینھۆ، کە لەلایەن کۆمەڵەیەکە دووبارە دەستگیردەکرێتەوە بۆ کردەی تاقیرکردنەوە. لەکاتی ھەوڵدان بۆ ڕزگاکردنی ھاوڕێکەیان تۆماس و ھەڤاڵانی دووبارە بە ترێسێا دەگەنەوە کەپێشتر لەکۆمەڵەکیان ھەڵگەڕابووەوە و ببووە بەشێک لە کارمەندانی ئەو تاقیگەیەی کە مینھۆی تێدایە. بەڵام ئەم جارە ترێسا دەبێتە ھۆی ڕزگاکردنی مینھۆ و کۆمەڵێکی تر لەوکەسانەی کەوا لەژێر تاقیکردنەوەدا بوون. لەکۆتایدا نیوتن بەھۆی تووشبوون بەڤایرۆس و ترێسێاش لەکردەی کۆتا ھەڵاتن ھەردووکیان گیان لەدەست دەدەن و کۆمەڵە ڕزگاربووەکە دەچنە کامپێکی پارێزراو و لەوێدا دەمێننەوە.
ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |