مەحموود ئاڵناک | |
---|---|
ئەندامی مەجلیسی مەزنی نەتەوەییی تورکیا | |
لە پۆستدا بووە ١٩٨٧ – ١٧ی ئازاری ١٩٩٤ | |
ناوچەی بەربژێری | قەرس (١٩٨٧) |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ١٩٥٢ دیگۆر |
ھاووڵاتی | تورکیا |
پارتی سیاسی | حیزبی دیموکراسی حیزبی گەلی دێمۆکراتیک |
خوێندن لە | زانکۆی ئەنقەرە |
مەحموود ئاڵناک (بە تورکی: Mahmut Alinak؛ لەدایکبووی ١٩٥٢ لە دیگۆر، قەرس) پارێزەر، نووسەر، و سیاسەتوانێکی کوردی باکووری کوردستانە.
مەحموود ئاڵناک دەرچووی کۆلێژی قانوونی زانکۆی ئەنقەرەیە.[١] لە ھەڵبژاردنی گشتی ١٩٨٧ی تورکیا وەکوو نوێنەری پارێزگای قەرس ھەڵبژێردرا لەسەر لیستی (SHP).[٢] لە ١٩٨٩ لەگەڵ شەش کەسی دیکە لە حیزبی (SHP) دەرکران بەھۆی چوونیان بۆ کۆنفرانسێکی کوردی لە پاریس.[٣] لە ھەڵبژاردنی گشتیی ١٩٩١ی تورکیا دووبارە ھەڵبژێردرا وەک نوێنەری پارێزگای شرنەخ، دوای ئەوەی چووە ڕیزی حیزبی دیموکراسی (DEP).[٤] ئەو یەکێک بوو لەو شەش پەرلەمانتارەی (DEP) کە پارێزبەندیی پەرلەمانییان لێ وەرگیرایەوە لە ١٩٩٤ بۆ ئەوەی لێپرسینەوەیان لێ بکرێت بە بیانووی ھاندان بۆ سەربەخۆیی کوردستان. لە کانوونی یەکەمی ١٩٩٤ بە سێ ساڵ و شەش مانگ حوکم درا بە تاوانی ھاندان بۆ جوداخوازی.[٥]
لە ئەیلوولی ١٩٩٧ ڕۆمانێکی بە ناوی «گەرمیی شڕۆ» بڵاوکردەوە کە بنچینەکەی کۆمەڵێک ڕووداوی ھەقیقی بوون کە لە گوندی ئۆرمانیچی ناوچەی باسانی پارێزگای شرناخ ڕوویان دابوو. کتێبەکە قەدەغەکرا.[٦]
ئاڵناک دواتر بووە بەڕێوەبەری ناوچەی قەرسی حیزبی گەلی دیموکراتیک (DTP)، و وەک کاندیدێکی سەربەخۆ لەگەڵ حیزبەکە بەشداربوو لە ھەڵبژاردنە گشتییەکانی ٢٠٠٧،[٧] بەڵام نەیتوانی بگاتە پەرلەمان.[٨] لە ٢٠٠٨ خۆی کشاندەوە لە پێشبڕکێیەک کە تێیدا ئەحمەد تورک بووە ھاوسەرۆکی حیزبەکە، گوتی کە نایەوێت لەگەڵ ھاوڕێکەی لە کێبڕکێ بێت.[٩]
لە ئایاری ٢٠٠٧ بە ١٠ مانگ سزای زیندانی حوکم درا لەژێر ماددەی ٣٠١، بەھۆی گوتەکانی لەبارەی ڕووداوی شەمزینان.[١٠] لە ٢٠٠٩ حوکم درا بە چاندن و ئاگاداریی ٥٠٠ دار (یان ١١ مانگ زیندانی) بە تاوانی بێڕێزیکردن بە سەرۆکوەزیران ڕەجەب تەییب ئەردۆغان.[١١] لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ بە ١٤ مانگ زیندانی حوکم درا بە تاوانی بێڕێزیکردن بە ئەفسەرانی پۆلیس، لەبەر گوتەکانی لەبارەی سزادانی کەسێک لە قەرس.[١٢][١٣] لە ٢٠١١ یەکێک لەو گیراوانەی کە تۆمەتبارکرابوون بە ھەبوونی پەیوەندی لەگەڵ کۆما جڤاکێن کوردستان.[١٤] لە شوباتی ٢٠٢٠ دووبارە دەستگیرکرا و حوکم درا بە تاوانی ئەندامییەتی لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی.[١٥]
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)