ناتالیا گەرمەن | |
---|---|
بە ڕۆمانی: Natalia Gherman | |
لەدایکبوون | کیشیناو، مۆلدۆڤا | ٢٠ی ئازاری ١٩٦٩
باوک | Mircea Snegur |
پیشە | زمانەوان، دیپلۆمات، سیاسەتوان |
پۆستەکان | Prime Minister of Moldova، Deputy Prime Minister، Moldova's Minister of Foreign Affairs and European Integration |
پەروەردە | Moldova State University، کۆلێژی کینگ لەندەن |
ئەندامی حیزبی | Liberal Democratic Party of Moldova |
ئایین | مەسیحییەتی ئۆرتۆدۆکس |
خەڵاتەکان | Order of the Republic، Knight Grand Officer of the Order of the Polar Star |
ناتالیا گەرمەن (Natalia Gherman؛ لە دایکبووی ٢٠ی ئازاری ١٩٦٩) کەسایەتی ژنە دیپلۆمات و سیاسەتوانی مۆڵدۆڤییە،[١] ئەو لە ماوەی ٣٠ی ئایاری ٢٠١٣ تاوەکوو ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ بوو بە جێگری سەرۆک وەزیرانی مۆڵدۆڤا. هەروەها لە ماوەی ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ بۆ ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٥ بە وەکالەت بووەتە سەرۆک وەزیرانی مۆڵدۆڤا.
ناتالیا لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٦ وەزیری کارووبارەکانی دەرەوەی مۆڵدۆڤا بووە. لە ساڵانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠٠٩ باڵیۆزی مۆڵدۆڤا بووە لە وڵاتانی سوێد، نەرویژ و فینلاند.[٢]
لە شووباتی ٢٠١٦، ناتالیا بووە نوێنەری هەڵبژێردراوی مۆڵدۆڤا بۆ وەرگرتنی پۆستی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە هەڵبژاردنەکە بان کی موون پۆستەکەی بەدەست هێنا. ناتالیا هەڵگری بڕواننامەی بەکالۆریۆس و ماستەرە، ماستەرەکەی لە ساڵی ١٩٩٩ لەسەر بابەتی جەنگ تەواوکرد.[٣][٤][٥]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ناتالیا گەرمەن تێدایە. |