نان گێنگ 南庚 | |||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
پاشای ئیمپراتۆریەتی شانگ | |||||||||
|
نان گێنگ (بە چینی:南庚) ناوی کەسی:زی گێنگ، پاشایەکی ئیمپراتۆریەتی شانگە لە مێژووی دێرینی چین
بە گوێرەی شیجی کە لەلایەن سیما چیانەوەی تۆمار کراوە بە حەڤدەم پاشای ئیمپراتۆریەتەکە تۆمار کراوە کە شوێنی ئامۆزاکەی زو دینگی گرتەوە، نان گێنگ بۆ ماوەی ٢٩ ساڵ فەرمانڕەوایی کرد و دواتر لەلایەن کوڕی ئامۆزاکەی یانگ جیا شوێنی گیرایەوە.[١][٢][٣]
بەگوێرەی ئەو تۆمارانەی کە لە لێکۆلینەوەی بەبەردبوو و ئێسکەکانەوە دەستکەوتووە کە لە ینسو دۆزراوەتەوە وا دەردەکەوێت کە پاشا نان شانزەم پاشای ئیمپراتۆریەتەکە بوبێت،[٢][٣] ھەرچۆنێک بێت بەڵگەیەکی تەواو ڕوون نیە لەسەر مێژووە زۆر سەرەتاکانی چین مەگەر لە سەدەکانی سەرەتاوە تۆمار کرا بێت وەک سەردەمی مێژوونووسانی ھان نمونە سیما چیان.