تێڕوانینی گشتیی ئاژانس | |
---|---|
دامەزران | ١٩٦٥ |
دەسەڵاتی دادوەری | کۆماری ئیسلامیی ئێران |
بارەگای سەرەکی | تاران، ئێران |
سەرۆکی ئاژانس | داریووش ئەبووحەمزە |
وێبگە | https://www.amar.org.ir/ |
ناوەندی ئاماری ئێران (بە فارسی: مرکز آمار ایران) سەرەکیترین ڕێکخراوەی ئامارە لە ئێران، کە لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە بەڕێوە دەبردرێت و بوودجەی بۆ تەرخان دەکرێت. ئەم ناوەندە بەپێی یاسای ئەنجومەنی ڕاوێژی نیشتمانی لە ساڵی ١٩٦٥دا دامەزرا.
ناوەندی ئەماری ئێران دەزگایەکی نیشتمانییە کە بەرپرسی پلاندانان، ئەنجامدان و بڵاوکردنەوەی ئاماری نیشتمانیی دانیشتووان و نیشتەجێبوونە. چالاکیی یەکەمی لە سەرتاسەریی وڵات دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٥٥. لەو کاتەوە، ناوەندی ئامار ھەشت بەرنامەی ئاماری نیشتمانی بەڕێوە بردووە، کە بریتین لە:
لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٧، ناوەندی ئاماری ئێران وەک ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان ھەڵبژێردرا. ھەروەھا لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٥ ھەتا ٢٠١٠، وەک ئەندامێک لە ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی ئاماری بۆ ئاسیا و ئۆقیانووسیا (سیاپ) کە سەر بە ئێسکاپە ھەڵبژێردرا.[١]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ناوەندی ئاماری ئێران تێدایە. |