نێچیرڤان بارزانی

  ئەم وتارە سەبارەت بە نێچیرڤان بارزانی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە بارزانی (ڕوونکردنەوە).
نێچیرڤان ئیدریس موستەفا بارزانی
نێچیرڤان بارزانی، ٢٠١٩
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩
سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی
جێگری سەرۆک جەعفەر شێخ مستەفا
مستەفا سەید قادر[١]
پێشینە مەسعوود بارزانی
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
لە پۆستدا بووە
٧ی ئازاری ٢٠١٢ – ٣١ی ئایاری ٢٠١٩
سەرۆک کۆمار مەسعوود بارزانی
پێشینە بەرھەم ساڵح
پاشینە مەسروور بارزانی
لە پۆستدا بووە
١ی ئازاری ٢٠٠٦ – ٣١ی ئابی ٢٠٠٩
سەرۆک کۆمار مەسعوود بارزانی
پێشینە پۆستەکە دامەزرا
پاشینە بەرھەم ساڵح
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
لە پۆستدا بووە
٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩ – ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥
سەرۆک کۆمار مەسعوود بارزانی
پێشینە ڕۆژ شاوەیس
پاشینە پۆستەکە ھەڵوەشایەوە
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون نێچیرڤان نۆڤان بارزانی
(١٩٦٦-٠٩-٢١) ٢١ی ئەیلوولی ١٩٦٦ (تەمەن ٥٨ ساڵ)
بارزان،  ھەرێمی کوردستان
پارتی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
ھاوسەر(ەکان) نەبیلە بارزانی
منداڵ(ەکان) ٥

نێچیرڤان ئیدریس مستەفا شێخ محەممەد عەبدولسەلام بارزانی (لەدایکبووی ٢١ی ئەیلوولی ١٩٦٦) سیاسەتوانێکی کوردە کە دووەم و ئێستا سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە.[٢] لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩دا ھەڵبژێردرا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کوردستان.[٣] نێچیرڤان بارزانی لە ٢٠١٠وە وەک جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دانراوە.[٤] ناوبراو پێشتر سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو لە مانگی ئازاری ٢٠٠٧ەوە تا مانگی ئابی ٢٠٠٩ ھەروەھا مانگی ئازاری ٢٠١٢ بۆ مانگی ئایاری ٢٠١٩، کە چەندان گەشەپێدانی ستراتیجی لە ھەرێمی کوردستاندا کردووە.[٥]

ژیاننامە

[دەستکاری]

نێچیرڤان لە ٢١ی ئەیلوولی ١٩٦٦ لەگەڵ دلۆڤان بارزانی، برا دووانەکەی لە بارزان لەدایکبووە. کاتێک لە ساڵی ١٩٧٥، عێراق و ئێران لە جەزائیر لە دژی شۆڕشی کوردستان (شۆڕشی ئەیلول)، ڕێککەوتن و مەلا مستەفای بارزانی خەباتی چەکداری ڕاوەستاند، ئەو دەمە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی ئاوارەی ئێران بوون و لەوێ لە زانکۆی تاران، زانستە سیاسیەکانی خوێند. ئیدریس بارزانی باوکی نێچیرڤان بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکراتی کوردستان بوو و ڕۆڵێکی دیاری ھەبوو لە ناو تەڤگەری ڕزگاریخوازی کوردستاندا ھەبوو، ھەر لە مناڵییەوە لە ناو ڕێزەکانی شۆرشدا بوو و لەتەک پێشمەرگەکان ببوو. کاتێک ئیدریس بارزانی کۆچی دوایی کرد، نێچیرڤان بارزانی ناچار بوو بنەماڵەکەی بەجێ بھێلێت و بەشداری لە شۆڕ‌ش و بەرخودانی چەکداری بکات. نێچیرڤان بارزانی زوو لە ناو ڕێزەکانی پێشمەرگە و شۆرەشدا پێشکەوت و بەرپرسیاریەتی درایێ، لە ساڵی ١٩٨٩ بوو بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی ١٩٩٦ بووە جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. لە ساڵی ١٩٩٩ بووە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (کابینەی چوار). لە ٧ی ئایاری ٢٠٠٦ بووە سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (کابینەی یەکگرتنەوە) ئەمەش دوای دابەشبوونی حکوومەتی ھەرێم بۆ دوو ئیدارە.

سەرۆکی حکوومەت

[دەستکاری]

نێچیرڤان بارزانی زۆرترین ماوە سەرۆک حکوومەت یان سەرۆک وەزیرانی حکوومەتەکانی ھەرێمی کوردستان لەسەرەتادا لە ساڵی ١٩٩٦ بووە جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئینجا لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩ تاکوو ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ سەرۆککوەزیرانی حکوومەتی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ٧ی ئایاری ٢٠٠٦ بووە سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (کابینەی یەکگرتنەوە) ئەمەش دوای دابەشبوونی حکوومەتی ھەرێم بۆ دوو ئیدارە، نێچیرڤان لە ساڵی ٢٠٠٦ تاکوو ٢٠٠٩ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو کە بە حکوومەتی یەگرتنەوە دەناسرێت. لە ساڵی ٢٠٠٩ سەرۆک وەزیران دەدرێتە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمە بەپێی ڕێکەوتنی پارتی و یەکیتیی بوو لە ئەنجامدا بەرھەم ساڵح دەبێتە سەرۆک وەزیران ئینجا لە شووباتی ٢٠١٢ پۆستە دووبارە دەدرێتەوە پارتی دیموکراتی کوردستان و دووبارە نێچیرڤان بارزانی دەکرێتەوە سەرۆک وەزیران ئەمەش تاکوو ئەیلوولی ٢٠١٣ بەردەوام بوو. لە ھەڵبژاردەکانی ئەیلوولی ٢٠١٣ دووبارە پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژاردەکانی بردەو و نێچیرڤان بارزانیش بۆ جارێکی دی کرایەوە سەرۆک وەزیران.

ژیانی تایبەتی

[دەستکاری]

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نەبیلە بارزانی کچی مەسعود بارزانی ژیانی ھاوسەری پێکھێناوە و چوار مناڵیان ھەیە بە ناوەکانی ئیدریس، ڕانیە، چیاڤان و مایا. نێچیرڤان بارزانی جگە لە کوردی، زمانی فارسی باش دەزانێت، ھەروەھا عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت.[ژێدەر پێویستە]

پەیوەندی لەگەڵ ڕووداو

[دەستکاری]

ھەندێک سەرچاوە تۆڕی میدیاییی ڕووداویان بە ئامرازی پرۆپاگەندەی نێچیرڤان بارزانی و لایەنی نزیک بە ئەو لەنێوی پارتی دیموکراتی کوردستاندا زانیوە.[٦]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ https://dckurd.org/2019/07/09/kurdistans-weekly-brief-july-9-2019/[بەستەری مردوو]
  2. ^ «Iraqi Kurdistan region swears in new president». Arab News. June 11, 2019. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  3. ^ «Nechirvan Barzani takes presidency of Iraq's Kurdish region, vacant...». June 10, 2019 – via www.reuters.com. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  4. ^ «About Kurdistan Democratic Party». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 23 September 2019 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  5. ^ «Kurdistan Region President Nechirvan Barzani». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 23 September 2019 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  6. ^ نەشنال ئینترێست: نەخشەی ڕێگای نێچیرڤان بارزانی وەرچەرخانێکی ھەڵە بەدیدەھێنێت (بە ئینگلیزی)، نووسینی کەمال چۆمانی و مایکل ڕۆبین، نووسراو لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
Political offices
پێشوو
ڕۆژ نووری شاوەیس
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
١٩٩٩–٢٠٠٥
لابراوی پلە
ئۆفیسی نوێ سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
٢٠٠٦–٢٠٠٩
جێگر
بەرھەم ساڵح
پێشوو
بەرھەم ساڵح
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
٢٠١٢–٢٠١٩
جێگر
مەسروور بارزانی
پێشوو
مەسعوود بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠١٩–ئێستا
ئێستا

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]