وەبەرھێنانی ڕاستەوخۆی بیانی لە ئێران (FDI) (بە فارسی: سرمایهگذاری مستقیم خارجی در ایران) بەزۆری لە ئاستێکی نزمدایە بەھۆی بارودۆخی نالەبار یان پێداویستییە ئاڵۆزەکانی ئۆپەراسیۆن و سزا نێودەوڵەتییەکان و بەربەستی زۆر لە ڕێڕەویدا ھەیە. ھەرچەندە حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠دا ڕێساکانی وەبەرھێنانی ئازاد کرد، بەڵام ئێران لە شیکارییەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیھانی لە ساڵی ٢٠١١دا بۆ توانای ڕکابەری ئابووری جیھانی لە پلەی ٦٢دا لە کۆی ١٤٢ وڵاتدایە.[١][٢] لە ساڵی ٢٠١٠ ئێران لە ڕووی ڕاکێشانی وەبەرھێنانی دەرەکییەوە پلەی شەشەمی جیھان بوو.[٣]وەبەرھێنەرانی بیانی چالاکییەکانیان لە پیشەسازییەکانی نەوت و گاز، بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێل، کانگاکانی مس، پترۆکیمیایی، پیشەسازییەکانی خۆراک و دەرماندا چڕکردووەتەوە. ئێران لە ساڵی ١٩٩٣ تا ٢٠٠٧ نزیکەی ٢٤٫٣ ملیار دۆلار وەبەرھێنانی بیانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە، ھەوەھا ٣٤٫٦ ملیار دۆلار بۆ ٤٨٥ پرۆژە لە ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠٠٩ ڕاکێشاوە.[٤]ڕێگەدان بە وەبەرھێنەرانی بیانی بۆ چوونە ناو بازاڕی ئێران لە دەیەکانی داھاتوودا دەتوانێت ببێتە سوودێک بۆ کۆمپانیا فرەنەتەوەیییە کێبڕکێکارەکان کە لە کەرتە جۆراوجۆرەکانی بەرھەمھێنان و خزمەتگوزاریدا چالاکن. بەھای ئەم دەرفەتانە لە نێوان ٦٠٠ بۆ ٨٠٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.[٥][٦][٧][٨]