پلیمپتۆن ٣٢٢ یەکێکە لە بەناوبانگترین کەتیبە ماتماتیکییەکان کە تا ئێستا شیکاری بۆ کراوە. کەتیبەکە لە ساڵانی ١٩٠٠ تا ١٦٠٠ پێش زایین بە ڕێنووسی کۆنی بابلی نووسراوە. ژمارەی ٣٢٢ بۆیە لە ناوی ئەم کەتیبەیەدا ھاتووە کە ئەم نووسراوەیە ژمارە ٣٢٢یە لە کۆکراوەی J.A. Plympton لە زانکۆی کۆڵۆمبیا.[١]
ئەم خشتەیە ٤ ستوون و ١٥ ڕیز ژمارە بە ڕێنووسی بزماری ئەو سەردەمە لەخۆ دەگرێت ھەروەھا پێڕستێکی سیانەکانی پیتاگۆرسی تێدایە واتە ئەو ژمارانەی کە بەپێی تیۆرمی پیتاگۆرس پاسادانی ئەم ھاوکێشەیە دەکەن.
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پلیمپتۆن ٣٢٢ تێدایە. |