پۆرتیا سیمپسۆن میلەر | |
---|---|
لەدایکبوون | Wood Hall، جامایکا | ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٥
پیشە | سیاسەتوان |
پۆستەکان | Prime Minister of Jamaica، Leader of the Opposition، Prime Minister of Jamaica، Member of the Privy Council of the United Kingdom، Member of the House of Representatives of Jamaica |
پەروەردە | Union Institute & University |
ئەندامی حیزبی | People's National Party |
خەڵاتەکان | Order of the Nation |
پۆرتیا سیمپسۆن میلەر (Portia Simpson-Miller؛ لە دایکبووی ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٥)[١] ژنە سیاسەتوانی جامایکییە، ئەو لە ماوەی ژیانیدا دوو جار بووەتە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی، سەرەتا جاری یەکەم لە ماوەی ٣٠ی ئازاری ٢٠٠٦ تاوەکوو ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ بوو، ھەروەھا جاری دووەمیان لە ماوەی ٢٠١٢ تاوەکوو ٣ی ئازاری ٢٠١٦ بوو. ئەو لە ماوەی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٧، سەرکردایەتی پارتی نیشتمانیی گەلی دەکرد. پۆرتیا دوو جار ڕابەرایەتی لە بەرەی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی کردووە لە ماوەکانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٢ ھەروەھا ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧.[٢]
لە ساڵی ٢٠١٢، پۆرتیا لەلایەن گۆڤاری تایم بەیەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیھان دیاری کرا.[٣] ئەو ئەندامە لە ئەنجومەنی ژنانی سەرکردەی جیھان، کە ئەم ئەنجومەنە ئەو ژنانەی لەخۆی کۆکردووەتەوە کە لە پلەی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران بوون لە وڵاتانی جیھان.[٤]
پۆرتیا سیمپسۆن میلەر لە ساڵی ١٩٩٨، ھاوسەرگیری لەگەڵ ئرالد میلەر، بەڕێوبەری پێشووی کۆمپانیای کەیبڵ ئەند وایەرلێس کرد. ئەو بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ھەیە لە بەڕێوەبردنی گشتی.
{{cite news}}
: Check date values in: |access-date=
(help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) ١٤ی ئابی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پۆرتیا سیمپسۆن میلەر تێدایە. |