پێشمەرگە وشەیەکی کوردییە بۆ شەڕکەرە کوردەکان کە ھەندێک بە شەڕکەرانی ئازادی ناویان دەبەن. وشەکە بە مانای «ئەوانەی کە مەرگی خۆیان پێش ھەموو شتێک خستووە لە پێناو پاراستنی نیشتیمان» دێت و ھێزەکانی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بە نزیکەیی لەو کاتەوە ھەیە کە جوڵانەوەی کوردەکان بۆ سەربەخۆیی لە سەرەتای ساڵانی ١٩٢٠دا دەستی پێکردووە، ئەمەش دوا بەدوای ڕووخانی ھەردوو ئیمپراتۆریی عوسمانی و قاجاڕ بوو کە ناوچەکانی کوردستان لەژێر دەستیاندا بوو.
ئەم ناوەش بۆ یەکەمین جار لەلایەن کۆماری کوردستان لە ساڵی ١٩٤٦ بۆ ناوی سەربازانی (چەکداران) ی کورد بەکار ھاتووە. کە لەلایەن چایچییەکەی پێشەوا قازی محمد پێشنیار کرا پاشان بە ناوێکی گونجاو ھەڵبژێردرا.
ھێزەکانی پێشمەرگە ڕۆڵێکی بەرچاویان بینی لەگەڵ ھێزی ھاوپەیمانان لە شەڕی دژی حکومەتی بەعس لە باشووری کوردستان. پێشمەرگە چەکدارێکی شۆڕشگێر و بە بیروباوەڕە کە لەپێناو ڕزگاری گەلەکەیدا ئامادەیە گیانی خۆی ببەخشێ.
پێشمەرگە ڕۆڵی سەرەکیی ھەبوو لە پاککردنەوەی عیراق و باشووری کوردستان لە داعش.
مێژووناسی کورد کەریم زەند دەڵێت: لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا، بە فەرمانی پێشەوا قازی محەممەد لیژنەیەک دانرا بە مەبەستی دۆزینەوەی ناوێک بۆ ھێزی کوردیی، لیژنەکە بریتی لە ھەژار موکریانی، ھێمن موکریانی، محەمەد تۆفیق وردی و کەریم زەند بوو. ئەم لیژنەیە لە دانیشتنێکی تایبەتدا، گەلێک ناویان تاوتوێ کردووە. لیژنەکە ھەر لە مشتومڕدا بوون کە لە ناکاو خزمەتگوزارێک کە لەوێ بووە و بەردەستیی دەکردن و ناوی میرزای ڕەشیدی بوو گوتی: ئاغایان دەبینم ئێوە کاژێرێکی تەواو خەریکن کە ناوێکی شیاو بدۆزنەوە، لە کاتێکدا ئێمە ناوی پێشمەرگەمان ھەیە، لەمێژە بەکاربراوە. لیژنەکە ناوەکەیان بە شادومانییەوە وەرگرت و ناوی پێشمەرگەیان پێشکەشی پێشەوای مەزن کرد، ئەویش زۆر لای پەسەند بوو و ناوی پێشمەرگە بە فەرمیی ناسرا.
جێدار | جێداری یەکەم | پێشەنگ | پێشڕەو | پێشکار |
---|---|---|---|---|
سەرھەنگ | سەرتیپ | سالار | سەردار | سەرداری یەکەم |
فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگەی باشووری کوردستان:
تفەنگ و دەمانچە | وڵاتی بەرھەمھێنەر |
---|---|
ئەی کەی ئێم | یەکێتیی سۆڤیەت |
ئێم٤ کاربین | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ئەی کەی-٤٧ | یەکێتیی سۆڤیەت |
گلۆک | نەمسا |
تفەنگی ئێم ١٦ | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ھێکلەر کۆچ جی ٣ | ئەڵمانیا |
ھێکلەر کۆچ جی ٣٦ | ئەڵمانیا |
ئێم ٩ | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دۆشکە | یەکێتیی سۆڤیەت |
زرێپۆش و تانک | وڵاتی بەرھەمھێنەر |
تانکی تی-٧٢ | |
تانکی تی-٥٤/٥٥ | |
تانکی تی-٦٢ | |
ھەمەڕی ھامڤی | |
دژە فرۆکەی ئەڤێنجەر (ھامڤی) | |
تانکی تایپ-٦٩ | |
زریپۆشی بی ئێم پی-١ | |
زریپۆشی بی ئێم پی-٢ | |
زریپۆشی ئی ئی-٩ | |
زریپۆشی باشماستەر | |
زریپۆشی ئەی تی ئێف دینگۆ | |
زریپۆشی کۆوگار | |
زریپۆشی ئی ئی-١١ | |
کۆپتەر و فڕۆکە | |
ئی سی-٢٢٥ | |
ئی سی-١٣٥ | |
ئی سی-٦٣٥ | |
ئی سی-٧٢٥ | |
میل مای-١٧ | |
میل مای-٨ | |
سێسنا-٢٠٨ کەرەڤان | |
ستۆڵ چ-٧٠١ | |
بلاک شەیپ پرایم | |
ئیکاروس سی-٤٢ | |
بێل-٥٨ کیۆوا | |
سیکۆرسکی ئێس-٣٣٣ | |
ئی سی ئەی ئێس-٣٥٠ |
لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش، پارتە کوردستانییەکان لە وشەی پێشمەرگە بۆ ھێزە چەکدارەکانیان کەڵک وەردەگرن. بە شێوەی دیاریکراو لە ئێستاکەدا، بە ھێزە چەکدارەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پارتی ئازادیی کوردستان، حیزبی ڕزگاری، سوپای ڕزگاریی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوەی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان پێشمەرگە دەوترێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە وشەی گەریلا کەڵک وەردەگرێت.
لە سەربزێویی کوردانی ڕۆژھەڵات لە ساڵی ١٩٧٩دا، ھێزەکانی دو ڕێکخراوی چەکداری فیدایی، واتە چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران (ئەرتەشی ڕزگارکەری گەلانی ئێران)[٣٠] و ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران-کەمینە[٣١] لە وشەی پێشمەرگەیان کەڵک وەردەگرت و ناوی پێشمەرگەی فیدایییان لە سەری ھێزە چەکدارانی خۆی دانابوو.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: |ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی)
{{cite web}}
: |ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێشمەرگە تێدایە. |