پەنیری شین جۆرێکە لە پەنیر کە بە یارمەتی کەڕووی شین بەرهەم دێت. [١] پەنیری شین ناوێکی گشتییە بۆ چەندە جۆرە پەنیر کە لە شیری مانگا و مەڕ یان بزن بە یارمەتی کەڕووی پەنسلیۆم بەرهەم دەهێنرێت. [٢] ئەم جۆرە پەنیرە زیاتر لە زەڵاتە بەکاردێت و تامێکی تایبەتی هەیە. ئەم بەرهەمە دەتوانرێت بە تەنیا بخورێت یان بپرژێنرێتە سەر خۆراک یان لەگەڵ خۆراکدا گەرم بکرێت تاوەکو دەتوێتەوە. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی پەنیری شین بۆن و تامە تیژەکەیەتی.
بەپێی بەڵگەنامەکانی USDA، ١٠٠ گرام پەنیری شین بە تێکڕا ئەم ماددە خۆراکیانەی تێدایە [٣] :
جۆر | بڕی بۆ هەر ١٠٠ گرامێک |
---|---|
ووزە | 353 کیلۆ کالۆری |
شەکر (کاربۆهیدرات) | 2.34 گرام |
ڕیشاڵ | 0 گرام |
چەوری | 28.7 گرام |
پرۆتین | 21.4 گرام |