ڕادمیلا شێکێرینسکا | |
---|---|
بە ماكێدۆنی: Радмила Шекеринска | |
لەدایکبوون | سکۆپیە، مەقدوونیای باکوور | ١٠ی حوزەیرانی ١٩٧٢
پیشە | سیاسەتوان |
پەروەردە | The Fletcher School of Law and Diplomacy، Ss. Cyril and Methodius University of Skopje، Tufts University |
ئەندامی حیزبی | Social Democratic Union of Macedonia |
ڕادمیلا شێکێرینسکا (بە مەقدۆنی: Радмила Шекеринска Јанковска؛ لە دایکبووی ١٠ی حوزەیرانی ١٩٧٢) ژنە سیاسەتوانی مەقدۆنییە. ئەو لەوەتەی ١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ بووەتە وەزیری دەرەوەی مەقدوونیای باکوور. بەر لەوەش، لە ماوەی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤ بۆ ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٤، بووە سەرۆک وەزیرانی مەقدوونیای باکوور. ڕادمیلا ماوەیەکیش سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی مەقدوونی بوو.[١]
ئەو ماوەیەکیش جێگری سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی بوو، لەوکاتەی لەو پۆستەدا بوو ئەوا یەکێتیی ئەورووپا وڵاتی مەقدوونیای باکووری کردە کاندیدێک بۆ ھاتنە ناو یەکێتیی ئەورووپا.[٢] ئەو ئەندامی ئەنجومەنی ئەورووپییە بۆ کارووباری دەرەوە.[٣]
ڕادمیلا لە ساڵی ١٩٩٥، بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری وزە بەدەستھێنا، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٧ ماستەری لە یاسا لە زانکۆی توفتس وەرگرت.[٤]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕادمیلا شێکێرینسکا تێدایە. |