Red Dead Redemption | |
---|---|
![]() لۆگۆی ڕێد دێد ڕیدێمپشن | |
پەرەپێدەر | ڕۆکستار سان دیێگۆ ڕۆکستار نۆرت |
بڵاوکەرەوە | ڕۆکستار گەیمز |
دەرھێنەر | جۆن ھیڵکۆت |
بەرھەمھێنەر |
|
شێوەساز |
|
بەرنامەساز | تێد کارسن |
ھوونەرمەند |
|
نووسەر |
|
ئاوازدانەر |
|
زنجیرە | ڕێد دێد |
بزوێنەر | ڕەیج[١] یوفۆریا[١] |
سەکۆ | پلەی ستەیشن ٣, ئێکس بۆکس ٣٦٠ |
چەشن | ئەکشن-سەرکێشی |
شێواز | تاک-یاریزان، فرەیاریزان |
ڕێد دێد ڕیدێمپشن (بە ئینگلیزی: Red Dead Redemption) کایەیێکی ڤیدیۆییی ئەکشن-سەرکێشیی ڕۆژاواییی ٢٠١٠یە، لەلایەن ڕۆکستار سان دیێگۆ پەرەی پێ دراوە و لەلایەن ڕۆکستار گەیمز بڵاو کراوەتەوە. لە ئایاری ٢٠١٠دا بۆ پلەی ستەیشن ٣ و ئێکس بۆکس ٣٦٠ بڵاو کرایەوە. جێگرەوەی ڕێد دێد ڕیڤۆڵڤەری ٢٠٠٤ە، دووەم کایەیە لە زنجیرەی ڕێد دێددا.
ڕێد دێد ڕیدێمپشن جیھانێکی گەورە و فراوان بە کایەکەرەکە دەبەخشێت. ئەمە ڕێ بە کایەکەرەکە دەدات ئازادانە جووڵە بکات. کایەکەرەکان دەتوانن بە پێ بڕۆن، بدوێن، تەقە بکەن، بکوژن، سوار بن، ڕا بکەن، و کارلێک لەگەڵ ژینگەی دەوروبەریاندا بکەن. ھەروەھا کایەکەرەکان دەتوانن بە چەکی ئاگرین شەڕ لەگەڵ دوژمناندا بکەن. بە بەکارھێنانی جۆرە جیاوازەکانی ئەسپەکان کایەکەرەکان دەتوانن بەنێو جیھانی کایەکەدا بگەڕێن. کایەکەرەکان ناتوانن مەلە بکەن، لەبەرەوەی کەسایەتیی سەرەکیی کایەکە، جۆن مارستن، مەلەوانی نازانێت و ئەگەر کایەکەرەکە زۆر قووڵ بچێتە نێو ئاوەکەوە ئەوا دەخنکێت (ھەرچەندە توانای ئەوەی ھەیە بچێتە ئەو شوێنەی کە ئاوەکەی تەنکە).[٢]
لە ١٩١١دا، خێزانی لە یاسا دەرچوویێکی پێشوو، جۆن مارستن (ڕۆب ویتۆف) لەلایەن بریکارانی ئاژانسی لێکۆڵینەوە، ئێدگار ڕۆس (جیم بێنتلی) و ئارچەر فۆردام (دەیڤد ویڵسن بارنز) دەڕفێندرێت، کە لە بەرامبەر گەڕانەوەی خێزانەکەیدا ناچاری دەکەن ئەندامانی پێشووی دارودەستەکەی ڕا دەست بکاتەوە.
کۆکەرەوە | خاڵ |
---|---|
GameRankings | ٩٦.١٢٪[٣] |
مێتاکریتیک | ٩٥/١٠٠[٤] |
بڵاوکردنەوە | خاڵ |
---|---|
وەن ئەپ نێتوۆرک | A[٥] |
Edge | ٩/١٠[٦] |
G4 | ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
گەیم ئینفۆرمەر | ٩.٧٥/١٠ |
GamePro | ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
گەیمسپۆت | ٩.٥/١٠ |
گەیم سپای | ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
GamesTM | ۹/۱۰[٨] |
GameTrailers | ٩.٥/١٠ |
ئای جی ئێن | ۹.۷/۱۰ |
کایەکە کاتێک بڵاو کرایەوە ستایشی زۆری وەرگرت. ھەروەھا لە دیدگەی جیھانی کراوە، چیرۆک و ساوند تراک زۆر پێداچوونەوەی باشی وەرگرت.