Revolution OS | |
---|---|
دەرھێنەر | جەی. تی. ئێس. مۆر |
بەرھەمھێنەر | جەی. تی. ئێس. مۆر |
نووسەر | جەی. تی. ئێس. مۆر |
ئەکتەران | ڕیچارد ستۆڵمەن لینوکس ترۆڤاڵدز ئێریک ئێس. ڕیمۆند بروس پێرێنس |
مۆسیقا | کریستۆفێر ئەندێرسۆن-بازۆلی |
مۆنتاژ | جەی. تی. ئێس. مۆر |
دەرچوون | ٢٠٠١ |
ماوەی فیلم | ٨٥ خوولەک |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ڕیڤەلوشن ئۆ ئێس (فیلم) (بە ئینگلیزی: Revolution OS) بە کوردی "شۆڕشی سیستمی کارگێڕی"، فیلمێکی ساڵی ٢٠٠١ە، ناوەڕۆکی فیلمەکە لەسەر ئەوە دەدوێ کە چۆن لەو زەمەنە کە مایکرۆسۆفت دەستی بە سەر کۆمپیوترەکان گرتبوو، زۆر یەک لە کارناسان لەم باروو دۆخە ناڕازی بوون. لە ئاکام ھاککەر و کارمەندێکی MIT بە ناوەی ڕیچارد ستۆڵمەن شۆرشێکی ھەڵگرساند.
فەلسەفەی ئەم شۆڕشە ئەوە بوو کە ھەر کەس مافی ھەیە لە نەرمەکالاکان بە شێوازی خۆڕایی و ئازاد سوود بگرێت، لە ئاکام ستۆڵمەن دروشمی “نەرمەکالای ئازادی” لسەر دانا، لینوس تۆرۆڤاڵدز و زۆر یەک لە ھاککەرەکان و شارەزایانی بەرنامە داڕێشتن لکان پێیان.
ئەم دروشمە لە کۆتایی بوو بە “نەرمەکاڵای سەرچاوەکراوە” کە لە ژێر یاسا یان مۆڵەتدانی “گنو” کە لە لایەن ستۆڵمەن نووسرا بوو، ھاتە نێو گۆڕەپانی جیھانی ئایتی. فیلمەکە ژێرنوسی کوردی کراوە.[١]
ستۆڵمن دەڵێت:
” ئامانجی من تەنھا باشترکردنی کۆمەڵگا بوو بەڵام بە شێوازێکی ھۆشمەندانە ”[٢]
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە |وێبگە=
(یارمەتی); پارامەتری |ناونیشان=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)