ڕەنگی پان ئەفریقاییزم

سێ ڕەنگی قاڵبیی ئاڵای ئیتیۆپیا کە ڕەنگەکانی لەلایەن چەندین گرووپی پان ئەفریقییەوە وەرگیراوە و دووبارە دروست کراوەتەوە.
ئاڵای بەکارھێنراوی ئەفریقییەکان، کە بە ئاڵای پان ئەفریقاییزم ناسراوە

ڕەنگی پان ئەفریقی (ناوی فەرمی: پان ئەفریقاییزم) زاراوەیەکە کە ئاماژە بە دوو کۆمەڵە ڕەنگی جیاواز دەکات بۆ کۆمەڵگای ئەفریقییەکان:

  • سەوز، زەرد و سوور: لە ڕەنگەکانی ئاڵای ئیتیۆپیاوە ھاتوون، بۆ نوێنەرایەتیکردنی ئایدیۆلۆژیای پان ئەفریقی بەھۆی مێژووی وڵاتەکە، کە بەشێکە لە ئایدۆلۆژیاکە. ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی ئەفریقا ڕەنگەکانیان بۆ ئاڵای نەتەوەیی خۆیان وەرگرتووە و بە ھەمان شێوە لەلایەن زۆرێک لە ڕێکخراوە پان ئەفریقییەکان و بزووتنەوەکان وەک ھێمایەک بەکاردەھێنرێن.
  • سوور، ڕەش و سەوز: کە بۆ یەکەمجار لەلایەن مارکوس گارڤەی لە ساڵی ١٩٢٠ ناسێندران، بۆ نوێنەرایەتی کردنیی پان ئەفریقایزم، و لەسەر ئاڵای پان ئەفریقا نیشان دراون. ئەم ڕەنگانەش لەسەر ئاڵای نەتەوەیی وڵاتان جێگیرکراون و ھەندێک جار بۆ نوێنەرایەتیکردنی ناسیۆنالیزمی ڕەشپێستەکان بەکارھێنراون، نەک بۆ پان ئەفریقایزم.[١]

بەکارھێنانی ڕەنگەکان

[دەستکاری]

ئاڵای وڵاتەکانی ئێستا بە ڕەنگی پان‒ئەفریقایزم

[دەستکاری]

ئەم پێرستەی خوارەوە، ئەو وڵات و ناوچانە دیاری دەکات، کە یەکێک یان ھەردوو کۆمەڵە ڕەنگی پان ئەفریقایزم لە ئاڵای فەرمی خۆیاندا بەکاردەھێنن:

ئاڵای نانیشتیمانی

[دەستکاری]

ئاڵا پێشووەکان بە ڕەنگی پان‒ئەفریقایزم

[دەستکاری]

ئاڵا نا پان‒ئەفریقییەکان بە ڕەنگی پان ئەفریقایزم

[دەستکاری]

ھەرچەندە ئەم ئاڵایانەی خوارەوە ڕەنگێکی پان ئەفریقییان تێدایە، بەڵام بە فەرمی بۆ ھێمای پان ئەفریقایی دیزاین نەکراون. ڕەنگە دیزاینەکان کاریگەری ڕەنگەکانی پان ئەفریقییان لەسەر بێت یاخود نەیبێت.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Shelby، Tommie (October 2003). «Two Conceptions of Black Nationalism». Political Theory. 31 (5): 664–692. doi:10.1177/0090591703252826. ISSN 0090-5917.