کاتارا | |
---|---|
کەسایەتی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا | |
![]() | |
یەکەم دەرکەوتن | وەرزی یەکەم |
کۆتا دەرکەوتن | ئەفسانەی کۆرا |
دروستکەر | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ برایان کۆنێتزکۆ |
زانیاری | |
جێندەر | مێ |
خێزان | ھاکۆدا (باوک) کیا (دایک) سۆکا (برا) |
هاوسەر(ەکان) | ئانگ |
مناڵەکان | بوومی کیا تێنزن |
نەتەوە | ھۆزی ئاوی باشوور ![]() |
ملکەچپێکردنەکان | ئاو، سەھۆڵ، خوێن |
کاتارا یان کەتارا (Katara) کارەکتەری خەیاڵییە لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنیی کۆمپانیای نیکلۆدیۆن، ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا. ھەروەھا دەرکەوتنی ھەیە لە زنجیرەی ئەنیمەیشنی ئەفسانەی کۆرا. کارەکتەرەکە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆوە دروست کراوە. کاتارا کچی سەرۆک ھۆز ھاکۆدا و کیایە، خوشکی بچووکی سۆکایە.[١]
کاتارا تەمەنی ١٤ ساڵە و ملکەچپێکەری ئاوە لە ھۆزی ئاوی باشوور، واتە توانای کۆنترۆڵکردنی ئاو و سەھۆڵی ھەیە بە شێوەیەکی بنچینەیی. لە سەرەتای چیرۆکەکەدا، ئەو تاکە کەسە کە توانای لەو جۆرەی ھەیە لەناو ھۆزەکەی خۆی، ھۆزی ئاوی باشوور،[٢] ئەو و برا گەورەکەی سۆکا، ئانگ دەدۆزنەوە کە لە شاخێکی سەھۆڵیندا چووەتە سووڕی مت بوونەوە، ئەوان ڕزگاری دەکەن و یاوەری دەکەن لە ھەوڵەکانیدا بۆ شکستپێھێنانی نەتەوەی ئاگر و پاشاکەی و ھێنانەدی ئاشتی بۆ جیھان و چوار نەتەوەکە. دواتر نازناوی مامۆستای ملکەچپێکردنی ئاو وەردەگرێت لە ھۆزی ئاوی باکوور.[٣]
کاتارا لە جیھانەکانی دیکەشدا دەرکەوتووە، وەکو کارتی بازرگانی و تیشێرت و جلوبەرگ، و یارییە ڤیدیۆیییەکان و کۆمیکەکانی تر.[٤][٥]
کاتارا بە کەسایەتییەکی زیرەک و بەتوانا و میھرەبان و ئازا لە زنجیرە ئەنیمەشنەکە دادەنرێت،[٦] ھەروەھا ھەندێک جار توڕە. لە زۆر بارودۆخدا کاتارا وەک دایکێک بۆ پاڵەوانەکانی دیکە دەردەکەوێت،[٧] بەتایبەتی بۆ برا گەورەکەی، سۆکا.[٨]
کاتارا یەکێکە لە ملکەچپێکەرانی ئاو لە ھۆزی ئاوی باشوور، ھەروەھا دواھەمین ملکەچپێکەرە لە ھۆزەکەیدا، لە تەمەنی ھەرزەکاریدا ناچارە بەرپرسیارێتی گەورە لە ئەستۆ بگرێت دوای لەدەستدانی دایکی بەھۆی سیاسەتەکانی نەتەوەی ئاگر. کاتارا پشتگیری لە ئەڤەتار ئانگ دەکات بۆ بەزاندنی پاشای ئاگر، و گەشتێک دەکەن بۆ شارەزابوونی ئانگ لە چوار توخمەکە.
کاتارا زیاتر بەدوای شارەزاییدا دەگەڕێت لە ملکەچپێکردنی ئاودا، پەیوەندییەکی بەھێز لەگەڵ تۆف بیفۆنگ پەیدادەکات و پەیوەندییەکی سۆزداریش لەگەڵ ئەڤەتار ئانگدا دروستدەکات، دوای چەندین ڕووبەڕوو بوونەوە و ململانێ لەگەڵ شازادە ئازولا و تیمەکەی لە نەتەوەی ئاگر.[٩]
کاتارا دەیەوێت تۆڵە لەو کەسە بکاتەوە کە پێشتر دایکی ڕفاندبوو لە ھۆزی ئاوی باشوور و بەدوایدا دەگەڕێت.[١٠] پاشان کاتارا فێری ملکەچپێکردنێکی نوێ دەبێت لە کۆنتڕۆڵکردنی خوێنی لاشەی بەرامبەر و ڕۆڵی گەورەی دەبێت لە داگیرکردنی نەتەوەی ئاگر.
تواناکانی کاتارا بە درێژایی زنجیرەکە بە شێوەیەکی بەرچاو گەشە دەکات. لە سەرەتاوە کۆنترۆڵی کەمی بەسەر ملکەچپێکردنی ئاودا ھەیە، بەھۆی ڕاھێنانی زۆر و پەڕتووکی ڕێنمایی مامۆستاکانی ملکەچپێکردنی ئاو دەتوانێت زیاتر بەرەوپێشەوە بچێت لەو بوارەدا،[١١] لێھاتوویییەکەی باشتر دەبێت تاوەکو بە مامۆستا بانگ دەکرێت لەلایەن ئانگی قوتابییەوە.[١٢] ھەروەھا لە زنجیرەی ئەفسانەی کۆرا ھەڵبژێردرا بۆ ئەوەی ببێتە مامۆستای ئەڤەتار کۆرا، و فێری ملکەچپێکردنی ئاو و چاکبوونەوەی ڕۆحی بکات.[١٣][١٤]
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
تێبینییەکان: |
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)