دامەزرا | ٢٠٠٨؛ ١٤ ساڵ لەمەوپێش |
---|---|
دامەزرێنەر | سێرھی دیمیتریشن |
بارەگا | |
وێبگە | https://crowdin.com |
کراودن یان کرۆودن بریتییە لە کۆمپانیایەکی خاوەن خزمەتگوزاری وەرگێڕانی ھەوری (سەرھێڵ)، کە ھەڵدەستێ بە دابینکردنی ئامراز بۆ کاری وەرگێڕانی بەرھەم و پڕۆژە بازرگانییەکان، و نەرمەواڵە بە خۆڕایی دابین دەکات بۆ پڕۆژە سەرچاوە کراوەکان[١] و پڕۆژە زمانەوانی و پەروەردەییەکان،[٢] بنکەی سەرەکی کەوتوەتە تالیینی پایتەختی ئیستۆنیا.[٣]
کۆمپانیاکە دامەزراوە لە ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن پرۆگرامسازی ئۆکراینی سێرھی دیمیتریشن وەک پرۆژەیەکی خولیا بۆ وەرگێڕانی پڕۆژە بچووکەکان، دواتر پلاتفۆڕم و وێبسایتەکە لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ بە فەرمی بەکارخرا، لەو کاتەوە لە نێوان گەشەندنی بەرنامە و یارییەکاندا پاڵپشتی کرا[٤] (لەوانە ماینکرافت)[٥] و چەندین کۆمپانیای تر بۆ وەرگێڕانی بەرنامەکان.
دوای ھەوڵێکی زۆر لە ساڵی ٢٠١٣ دا لەلایەن گۆران غەریب توانرا ئاڵای کوردستان و زمانی کوردی بەھەردوو شێوەزاری کوردیی ناوەندی و کوردیی باکووری لەژێر ناوەکانی Sorani (Kurdish) و Kurmanji (Kurdish) بۆ وێب سایتەکە زیاد بکرێت بۆ لیستی زمانە بەردەستەکان بۆ کاری وەرگێڕانی پڕۆژەکان.
ئامرازەکە دەستکاریکەرێکی وەرگێڕی سەرھێڵی ھەیە،[٦] کە لەڕێیەوە دەتوانرێ دەق و نووسینەکان وەربگێڕدرێن یان ڕاست بکرێنەوە لەلایەن زمانناسەکانەوە، شێوازەکانی وەرگێڕان بریتین لە تاک وەرگێڕی ناوماڵ یان کارکردنی بەکۆمەڵ لەڕێی تیمەوە بە گشتگیری،[٧][٨]
میکانیزمی کرۆودێن بەپێی سیستەمی MT گرێدراوە بە چەندین خزمەتگوزاری وەرگێڕی سەرھێڵی ترەوە لەوانە: وەرگێڕی مایکرۆسۆفت، وەرگێڕی یاندیکس، وەرگێڕی گۆگڵ، وەرگێڕی ئەمازۆن، وەرگێڕی واتسۆن (ئای بی ئێم)، وەرگێڕی دیپ ئێڵ، کە لەدوای وەرگێڕان دەتوانرێ دەستکاری یان گۆڕانکاری لە پێکھاتەکاندا بکرێت.[٩][١٠]
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite journal}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی)
{{cite journal}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
{{cite journal}}
: نرخی |doi=
بپشکنە (یارمەتی)
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |