کریستۆفەر ھیچنز | |
---|---|
Christopher Eric Hitchens | |
لەدایکبوون | Christopher Eric Hitchens ١٣ی نیسانی ١٩٤٩ پۆرتسموت |
مەرگ | ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ (٦٢ ساڵ ژیاوە) ھیووستن (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) |
زانکۆ |
|
پیشە | ڕۆژنامەوان، نووسەر، essayist، خوودژیاننامەنووس، literary critic، political scientist |
کارەکان | God Is Not Great، Hitch-22، Hitchens' razor، Letters to a Young Contrarian، No One Left to Lie To، The Missionary Position: Mother Teresa in Theory and Practice، فەنابوون |
حیزب | Socialist Workers Party، پارتی کرێکاران |
ھاوسەر | Eleni Meleagrou، Carol Blue |
مناڵ | Alexander Meleagrou-Hitchens |
خێزان | Peter Hitchens |
خەڵاتەکان | |
واژوو | |
کریستۆفەر ئێریک ھیچنز (لەدایکبووی ١٣ی نیسانی ١٩٤٩–مردووی ١٥ی کانونی یەکەم ٢٠١١) نووسەر، ستووننووس، وتارنووس، گوتاربێژ، ڕۆژنامەنووس و ڕەخنەگرێکی کۆمەڵایەتی بە ڕەگەز بەڕیتانی-ئەمریکی بوو. ھیچنز نووسەر یان یاریدەدەری نووسەر، سەرنووسەر یان یاریدەدەری سەر نووسەری زیاد لە ٣٠ کتێبە، لەگەڵ پێنج کۆمەڵە وتار لەسەر کلتور، سیاسەت و ئەدەبیات. شێوازی بەرەنگاری لە گفتوگۆدا کردویەتی بە بابەتێکی سەرەکیی لە لێدوانی گشتی دا، کە بۆتە ھۆی ئەوەی ببێتە ڕوناکبیرێکی ڕۆشنبیر و کەسایەتییەکی جێباس. نووسین و بەشداری ھەبووە لە ھەر یەک لە: نیو ستەیتسمن (New Statesman)، زە نەیشن (The Nation)، زە ویکلی ستاندارد (The Weekly Standard)، زە ئەتلانتیک (The Atlantic)، لەندەن ڕیڤیو ئۆڤ بووکس (London Review of Books)، زە تایمز لەیترەری سەپلیمێنت (The Times Literary Supplement)، سڵەیت (Slate)، فریی ئینکویری (Free Inquiry) و ڤانیتی فەیر (Vanity Fair).
خۆ ناساندنی وەک سۆشەڵ دیموکرات، مارکسی و دژە تاکڕەوی (دژە دیکتاتۆری) (دژە تۆتالیتاریزم)، پاش ئاماژەپێکردنی وەڵامی ڕۆژئاوایییە چەپەکان بە "کاردانەوەیەکی شلەتێن" لەسەر ناتەبایی ڕۆمانی "ئایەتە شەیتانییەکان - The Satanic Verses" جیا بۆوە لە باڵی سیاسییە چەپەکان. دوا با دوای ئامێزگرتنی باڵە چەپەکان بۆ سیاسەتی بەرھەڵستیی بیل کلینتۆن و بزاڤی دژە جەنگ لە دەستێوەردانی ناتۆ (NATO) لە بۆسنە و ھەرسک لە ساڵی١٩٩٠ دا. پاڵپشتی بۆ جەنگی عێراق بووە ھۆی زیاتر جیابوونەوەی. ڕەخنەگرتن لە کەسایەتییە دیارەکان وەکو بیل کلینتۆن، ھێنری کیسینجەر، دایە تێریسا و دیانا کچەشازادەی وەیڵز بەشێک بوون لە نووسینەکانی. وە برا گەورەی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی پارێزگار (کۆنخواز) پیتەر ھیچنزە.
وەکو کەسێکی بێدین (ئاتێئیست) تێڕوانینی بۆ چەمکی خودا یان بوونێکی باڵادەست وەکو باوەرێکی تاکڕەوانە دەبینێ کە تەگەردەخاتە بەر ئازادی تاکەکەسی. پاڵپشتی دەکرد لە دەڕبڕینی ئازاد و داھێنانی زانستیی کە پێشکەووترە لە ئایین بۆ دانانی وەک یاسای ڕەفتارکردنی ڕەوشتیی لە شارستانیی مرۆڤایەتیی دا. ھەروەھا لایەنگری جیابوونەوەی کلێسا و دەوڵەتی دەکرد و وتەی «ئەوەی دەکرێت بێ بەڵگە بسەلمێنرێت بێ بەڵگەش ڕەتدەکرێتەوە» بە شمشێری ھیچنز ناسراوبوو.[١][٢]
ھیچنز لە پۆرتسمز، ھامشێر لە دایکبووە.[٣] کریستۆفەر بە منداڵیش پەیوەندی باش نەبووە لەگەڵ براکەی پیتەر ھیچنز،[٤] کریستییان و ڕۆژنامەنوسێکی پارێزگار (کۆنخواز).[٥] باوکی ئێریک ئێرنست ھیچنز(١٩٠٩–١٩٨٧) لە سکۆتلەن دا چاوی کەوت بە ئیڤۆن جین ھیچنز(١٩٢١–١٩٧٣) کاتێ ھەردووکیان خزمەتیان دەکرد لە ھێزی دەریای شاھانەیی لە کاتی جەنگی جیھانی دووەم. زۆرجار کریستۆفەر ئاماژەی بە ئێریک کردووە وەکو «فەرماندە». ئێریک خزمەتی کردوە لە کەشتی سەربازی HMS Jamaica کە بەشدار بوو لە تێکشکاندن و نووقم کردنی کەشتی جەنگی ئاڵمانی شانھۆست Scharnhorst لە شەڕی North Cape لە ٢٦ کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٤٣. کریستۆفەر ڕێزی لە خزمەتەکەی باوکی دەگرت و دەیوت «نووقم کردنی کەشتییەکی ھێرشبەری نازی بۆ ژێر دەریا لە ھەر ئیشێکی من باشترە کا ھەرگیز کردبێتم.»
دواتر ئێریک دەستبەکار دەبێت وەک ژمێریار لە شوێنی دروستکەردنی بەلەم، دروستکەری بەلەمی خێڕا و خوێندنگەی ئامادەیی.[٦][٧] پاشان بۆی دەرکەوت کە دایکی جولەکەیە چونکە لەبەرئەوەی لە یەھودی دا ئاین لە ڕێی دایکەوە دیاری دەکرێت ھیچنز بووە جولەکەیەکی عەلمانی (سیکۆلار).[٨][٩][١٠] دایکی ئەندامی (خزمەتی ئافرەتانی دەریایی شاھانە) بوو.[١١] بەھۆی پیشە دەریایەکەی باوکییەوە خێزانەکەی چەند جارێک کۆچیان کردووە لە بنکەیەکەوە بۆ بنکەیەکی تر لە بەڕیتانیا و ھاوپەیمانەکانی دا. براکەی کریستۆفەر، پیتەر لە سلێما لەدایک بوو لە ساڵی ١٩٥١ دا.[١٢]
ھیچنز لە قوتابخانەی ماونت ھاوس (کە ئێستا تێکەڵ کراوە لەگەڵ قوتابخانەی ماونت کێللی) لە تاڤیتستۆک- دیڤۆن خوێندویەتی، دواتر لە تەمەنی ھەشت ساڵی دا چۆتە قوتابخانەی سەربەخۆی لیس لە کامبریج.[١٣] ھیچنز خۆی ناونووس دەکات لە کۆلیژی بالیۆڵ لە ئۆکسفۆرد کە وانەی پێ وتراوەتەوە لەلایەن ستیڤن لوکس و ئەنتۆنی کێننی کە فەلسەفە، سیاسەت و ئابووری خوێندوە و لە ساڵی ١٩٧٠ دەردەچێت بە بڕوانامی پلە سێ. ھیچنز سەرسام بوو بە ڕۆمانی "چەندە سەوز بوو دۆلەکە"ی نووسەر ڕیجارد لوێلین، «تاریکی لە نیوەڕۆدا»ی ئارتەر کۆسلەر، «تاوان و سزا»ی فیۆدۆر دیستۆڤسکی، ڕەخنەی ڕ. ھ. تاونی لە "ئایین و پەرەسەندنی سەرمایەداری (کاپیتالیزم)" و بەرھەمەکانی جۆرج ئۆڕوێڵ.[١١] لە ساڵی ١٩٦٨ دا بەشداربوو لە بەرنامەی تەلەفیزیۆنی بەرەنگاری زانکۆ.[١٤]
لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا، ھیچنز چووە ڕیزی باڵی چەپەی سیاسی بەھۆی ناکۆک بوونی لەسەر بابەتەکانی وەکو جەنگی ڤێتنام، چەکی ناوەکی، ڕەگەزپەرستی و ئۆلیگارشی (فەرمانڕەوایی گروپێکی بچووکی دەوڵەمەند بەسەر خەڵکەوە). ھاوھەستی و نزیکی دەردەبڕی بۆ بزاڤی دژە کلتوری و خۆپشاندانەکانی ساڵانی ١٩٦٠ و ١٩٧٠ کان بارگاوی بە سیاسەت. ھیچنز خۆی پاراستووە لە ڕابواردن بە مادە ھۆشبەرەکانی ئەو سەردەمە و دەیگووت «لە کۆمەڵەکەی من دا زۆر بە کەمی ئالۆشی چێژ ببووین، چونکە بەکارھێنان و ئالودەبوون بە مادە ھۆشبەرەکان شتێک بوو زۆربەی کەسەکانی دەتناسین دەیانکرد و ئەمەش زۆر بە ئاسانی دەبووە ھۆی تووڕەکردنی پۆلیس».[١٥] خوێندنەوەی پارچەیەکی جەیمس کامیرۆن ئیلھام بەخشبوو کە ھیچنز ببێتە ڕۆژنامەنووس.[١٦] ھیچنز دووڕەگەز بووە لە سەردەمی گەنجێتی دا[١٧] و دەڵێت کە پەیوەندی سێکسی لەگەڵ دوو خوێندکاری بەڕەگەز نێردا ھەبووە لە ئۆکسفۆرد کە دواتر بوون بە وەزیر لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانی مارگرێت ساتچەردا، کە ئامادە نەبوو ناوی کەسیان بە ئاشکرا بدرکێنێت.[١٨]
ھیچنز پەیوەندی کرد بە پارتی کرێکارانەوە لە ساڵی ١٩٦٥ دا، بەڵام بە زۆرینەی دەنگی ڕێکخراوی قوتابی کرێکاران دەرکرا لە ١٩٦٧ دا بە ھۆکاری ئەوەی کە ھیچنز ناوی دەنێت بە «پاڵپشتی ئابڕووبەرانەی سەرۆک وەزیران ھارۆڵد ویڵسۆن لە جەنگی ڤێتنام».[١٩] لەژێر کاریگەری پیتەر سێجویک کە وەرگێری نووسینەکانی شۆرشگێڕی ڕووسی و بەڕھەڵستکاری سۆڤێتی ڤیکتۆر سێرج، ئارەزووی بیرۆکەی) ئایدیۆلۆژی - فیکری) ترۆتسکیزم و دژە سۆشیالیزمی ستالین لە ھیچنزدا دادەڕێژرێت.[١١] دوای ماوەیەکی کەم دەچێتە پاڵ «دەستەیەکی لوکسمبێرگی بچووک بەڵام گەشەسەندووی دوای ترۆتسکیزم».[٢٠]
لە سەرەتاکانی ژیانی پیشەییدا ھیچنز وەکو پەیامنێر دەستی کردوە بە کارکردن لە گۆڤاری ئینتەرناشناڵ سۆشیالیزم International Socialism,[٢١] چاپکراوە لەلایەن International Socialists کە پێشڕەون لە حیزبی کرێکارانی سۆشیالیستی بەریتانیای ئێستادا. ئەم کۆمەڵەیە بە زۆریی پێکھاتبوون لە ترۆتسکیتەکان بەڵام لەگەڵ ترۆتسکییە ئۆرسۆدۆکسەکان دا جیاوازن لە ڕەت کردنەوەی بەرگریی کردن لە وڵاتە شیوعییەکان وەکو «وڵاتانی کرێکار». دروشمەکەیان بریتیی بوو لە «نە واشنگتۆن نە مۆسکۆ بەڵکو سۆشیالیزمی نێودەوڵەتی».
لە ساڵی ١٩٧١ دا ھیچنز دەست بەکاربوو لە گۆڤاری Times Higher Education Supplement وەکو پەیامنێر تایبەت بە زانستە مرۆڤایەتییەکان. ھیچنز دانی پێدانا کە ڕقی لە پیشەکەی بووە و دوای تەنھا شەش مانگ لە ئیشەکەی دەرکرا. دواتر لێکۆلەر بوو لە زنجیرەی تەلڤیزیۆنی Weekend World لە تۆری میدیایی ITV.[٢٢] لە ١٩٧٣ دا دەستی کرد بە کارکردن لە New Statesman، کە لەگەڵ ھاوپیشەکانی دا بوو وەک نووسەر مارتن ئەمیس کە بۆ ماوەیەکی کەم چاویان بە یەکترکەوتبوو لە ئۆکسفۆرد، جولیان بارنز و جەیمس فێنتۆن کە خانوویەکیان لە ئۆکسفۆرد بە ھاوبەشی بوو.[٢٢] لەو کاتانەدا نانی نیوەڕۆی ھەیننی سەری ھەڵدا کە کلایڤ جەیمس، ئیان ماکیوان، کینگسلی ئەیمس، تێرینس کیلمارتن، ڕۆبرت کۆنکوێست، ئال ئەلڤاریز، پیتەر پۆرتەر، ڕەسل دەیڤیس و مارک بۆکسەری دەگرتەوە. لە گۆڤاری New Statesman دا ھیچنز وەکو باڵی چەپە ناودەنگی پەیاکردبوو، وە خەریکی ئامادەکردنی ھەواڵی نێودەوڵەتی بوو لە جێگە ناکۆکەکان دا وەک باکووری ئێرلەندا، لیبیا و عێراق.[٢٢]
لە تشرینی ١٩٧٣ کاتێک لە یۆنان بوو ھیچنز لەسەر قەیرانی دەستووری سەربازی ھەواڵی ئامادە دەکرد. وە بووە یەکەم وتاری پێشەنگ بۆ گۆڤاری New Statesman. لە کانوونی یەکەمی ١٩٧٧ دا، ھیچنز چاوپێکەوتنی کرد لەگەڵ دیکتاتۆری ئەرجەنتینی جۆرج ڕافاێل ڤیدیلا، کە دواتر وەکو ھەڤپەیڤینێکی «تۆقێنەر» ناوی دەنێت.[٣١] لە ١٩٧٧ دا بەھۆی دڵتەنگی لە New Statesman چووە گۆڤاری Daily Express و وەکو پەیامنێری بیانی ئیشی دەکرد. دواتر لە ١٩٧٩ دا گەڕایەوە بۆ New Statesman بە پلەی سەرنووسەری بیانی.[٢٢]
ھیچنز چووە ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا لە ١٩٨١ دا لە لایەن بەرنامەی ئالوگۆری سەرنووسەر لە نێوان گۆڤارەکانی New Statesman و The Nation.[٢٣] دوای پەیوەندی کردن بە The Nation، ڕەخنەی توندی نووسی لەسەر ڕۆناڵد ڕەیگن، جۆرج ھـ.و. بۆش و سیاسەتی دەرەوەی ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوەڕاست و خوارووی ئەمریکا.[٨][٢٤][٢٥][٢٦][٢٧][٢٨] بووە سەرنووسەرێکی دیار و نووسینی دە ستوون لە سالێک دا لە Vanity Fair لە ساڵی ١٩٩٢ دا،[٢٩] لە ٢٠٠٢ دا گۆڤاری The Nation جێھێشت دوای ناکۆکییەکی قوڵ لەگەڵ بەشداریکەرەکانی تری جەنگی عێراق. گومان دەکرێت کە ھیچنز ئیلھام بەخشی کەسایەتی (پیتەر فاڵۆو) بێت لە ڕۆمانی (The Bonfire of the Vanities ١٩٨٧) ی نووسەر تۆم وڵف بەڵام خەڵکانی دی بە ھیچنز خۆیەوە باوەڕیان وایە کە سەرچاوەی ئیلھامەکە (Ironman Nightlife Decathlete)ی نووسەر ئەنتۆنی ھەیدن گێستە لە گۆڤاری Spy دا.[٢٥] لە ١٩٨٧باوکی کۆچی دوای دەکات بەھۆی شێرپەنجەی سییەوە کە دواتر ژیانی ئەمیش لەناودەبات.[٣٠] نیسانی ٢٠٠٧ ھیچنز دەبێتە ھاوڵاتییەکی ئەمریکی.
ئەیلولی ٢٠٠٨ بووە ھاوەڵی میدیایی لە پەیمانگای ھووڤەر.[٣١] لە گۆڤاری Slate زۆربەی کات لەژێر ستوونی ھەواڵ و سیاسەت دا دەینووسی بە ناوی «شەڕی وشەکان».[٣٢]
ھیچنز لە سەرەتایی پیشەی ڕۆژنامەنووسی وەکو پەیامنێری بیانی ئیشی کردووە لە قوبرس.[٣٣] لەگەڵ ئیش کردنی یەکەم ھاوسەری خۆی بینی، ئێلینی مێلاگروو بە ڕەچەڵک یۆنانی-قوبرسی و دوو منداڵیان بوو بەناوی ئەلێکساندەر و سۆفیا. کوڕەکەی، ئەلێکساندەر مێلاگروو-ھیچنز لەدایکبووی ١٩٨٤ وەکو لێکۆڵەری سیاسی دەستبەکاربووە لە لەندەن. بەردەوام بوو لە نووسینی ھەواڵی شێوە وتار لە زۆر شوێنی جۆراوجۆری وەک چاد، ئۆگەندا و ناوچەی دارفور لە سودان. خەڵاتی Lannan Literary Award for Nonfiction وەرگرت لە ١٩٩١.[٣٤]
چاوی کەوت بە کارۆل بلو لە شاری لۆس ئەنجلۆس ١٩٨٩ و ھاوسەرگیریان کرد لە ١٩٩١ دا. ناوی دەنا بە خۆشەویستی لە یەکەم بینینەوە.[٣٥] لە ١٩٩٩ ھیچنز و بلو، ھەردووکیان ڕەخنەی توند لە سەرۆک کلینتۆن دەگرن و سوێندنامەیەک دادەنێنن بۆ بەرێوبەرانی دادگایی حیزبی کۆماری بەمەبەستی تاوانبارکردنی بیڵ کلینتۆن. سوێندیان خوارد کە مۆنیکا لیوێنسکی شوێنی ھاوڕێی کۆنیان سیدنی بلومێنسال کەوتووە. ئەم بانگەشەیە ناڕێک بوو لەگەڵ بەڵگەنامەیی سوێندیی بلومێنسال خۆی،[٣٦] کە دەرئەنجامەکەی ئاڵوگۆری لێدوانی نەیارانە بوو لە نێوان ھیچنز و بلومێنسال. دوای بڵاوکردنەوەی «جەنگەکانی کلینتۆن» ی بلومێنسال، ھیچنز چەند پارچەیەکی نووسی کە بلومێنسال تۆمەتبار کرد بە شێواندنی ڕاستییەکان.[٣٧] ئەم ڕووداوە بووە ھۆی کۆتای پێھێنانی ھاوڕێیەتییان و سەرھەڵدانی قەیرانێکی کەسیی بۆ ھیچنز چونکە ھاورێکانی زۆر بە توندی ڕەخنەیان لێ دەگرت و پێیان وابووە کە ئەو کردارە گاڵتەجاڕییە و تەواو کردەیەکی بێھودەی سیاسی بووە.[٣٨]
پێش وەڕگەڕانی سیاسی ھیچنز، نووسەر و ڕەخنەگری ئەمریکی بە گونجاوی دەزانی کە ھیچنز وەکوو «دۆفین-کوڕە گەورەی پاشای فەرەنسا» یان «میراتگر -Heir» خۆی ببینێت.[٣٩] لە ٢٠١٠ ھێرشی کردە سەر ڤیداڵ لە گۆڤاری Vanity Fair بە مانشێتی "ڤیداڵە شێت - Vidal Loco " و ناوبردنی بە کەسێکی گەوج لەبەر گرتنەخۆی بیردۆزی پیلانگێری ١١ ی ئەیلول.[٤٠] لەسەر پشتی یاداشتنامەی ھیچنز بە ناوی Hitch-22، لە نێوان پیاھەڵدانی کەسایەتییە گرنگەکان، وتە و ئیمزای ڤیداڵ بە ڕەنگی سوور ڕەشکراوەتەوە کە دەڵێت ھیچنز وەکو جێنشینی خۆی دەبینێت و لەسەری نووسراوە "ھیچ لێدوانێکی نییە - NO, C.H." داکۆکیی کردنی توندی لە جەنگی دژ بە عێراق ژمارەی خوێنەرەکانی بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادکرد وە لە ئەیلولی ٢٠٠٥ دا پلەی پێنەجەم بوو لە لیستی "١٠٠ باشترین ڕوناکبیر" لەلایەن گۆڤاری Foreign Policy و Prospect.[٤٠][٤١] ڕاپرسیییەکەی «١٠٠ باشترین ڕوناکبیر» بە شێوەی ئینتەرنێت بوو، گۆڤارەکان تێبینی ئەوەیان کردبوو کە ڕیزبەندی ھیچنز (پێنجەم)، نۆوام چۆمسکی (یەکەم) و ئەبدولکەریم سوررش (پازدەیەم) لە دەرئانجامی بڵاوکردنەوەی ڕاپرسییەکە بوو لەلایەن پشتگیریکەرانییانەوە و ھیچنز بە چەند وتارێک وەڵامی خۆی دەداتەوە لەو بارەیەوە.[٨]
ھیچنز پیشیکەی جێنەھێشت لە گۆڤاری The Nation ھەتا دوای ھێرشەکانی ١١ی ئەیلول، کە پێی وابوو گۆڤارەکە گەیشتۆتە ئاستێک کە «جۆن ئاشکرۆفت مەترسییەکی زیاتری ھەیە وەک لە ئوسامە بین لادن».[٤٢][٤٣] ھێرشەکانی ١١ی ئەیلول «وریاکەرەوە» بوو بۆ ئەو، بووە ھۆی بایەخ پێدانی بۆ «پێکدادان لە نێوان ھەموو ئەو شتانەی خۆشمدەوێن و ھەموو ئەو شتانەی قینم لێیان دەبێتەوە» و بەرەوچوونێکی بەھێزی ھەبێت بۆ دەستێوەردانیی سیاسەتی دەرەوە کە بەرەنگاری «فاشیزم بە ڕووخسارێکی ئیسلامییەوە» بکات.[٤٤][٤٥] کۆمەڵێک لە پاڵپشتی وتارەکانی سەبارەت بە بەرپاکردنی جەنگی عێراق وایان کرد کە ھەندێک بە "پارێزگاری نوێ" ناوی بھێنن و ھەروەھا ھیچنز جەختیدەکردەوە کە "بە ھیچ جۆرێک پارێزگار" نییە و ھاوڕێکەی ئیان مەکیون وەکو نوێنەری دژە تۆتالیتاری چەپ ئاماژە بە ھیچنز دەکات.[٥٩] ھیچنز لە یاداشتنامەکەی دا دەیگێڕێتەوە کە "لەلایەن بێرنارد ھێنری لێڤی بانگێشت کراوە بۆ نووسینی وتارێک سەبارەت بە پیاچوونەوەیەکی سیاسی بۆ گۆڤارەکەی La Regle du Jeu. مانشێتێکی نیوە گاڵتەجاڕانەم پێ بەخشی بوو ' ئایا یەکێک دەتوانێت تازە پارێزگار بێت؟' بەڵام گۆردرابوو لەلایەن چەند سەرنووسەرێکەوە بۆ ' چۆن دەتوانم ببم بە تازە پارێزگار ' لەوانەیە ئەمە نموونەی پرنسیپەکەی دیکارت بێت کە پێچەوانەی پرنسیپی تاقیکاری ئینگلیزییە: وا بڕیار دراوە من بەڕوونی ئەوەم کە بەس بە بیرکردنەوە بوو." لە چاوپێکەوتنێکی BBC ٢٠١٠ دا ئاماژە بەوە دەکات کە "ھێشتا [بیردەکاتەوە] وەک مارکسی" وە خۆی وەکو "چەپڕەو" ڕەچاودەکات.[٤٦]
لە ٢٠٠٧ ھیچنز یەکێک لە وتارەکانی بڵاوکردەوە کە زۆرترین مشتومڕی لەسەر بوو بە ناونیشانی «ئافرەت بۆ خەندەھێنەر (ھەزەلی) نییە» ئەو دەیگووت کە ئافرەت گوشاری کۆمەڵگەیی کەمتریان لەسەرە بۆ کردنی سوعبەت و «ئەو ئافرەتانەی کە سوعبەت دەکەن بە یاساکانی پیاوان کاردەکان.» بە درێژای ساڵانی دواتر Vanity Fair کۆمەڵێک نامەی چاپکرد کە نارازی بوون لە شێواز و گریمانەکەی ھیچنز و ھەروەھا وەڵامی ئەلێکساندرا ستانلی. دەورەدراو بە ڕەخنەی زیاتر، ھیچنز دەڕبڕینەکەی گۆڕی لە گرتەیەکی ڤیدیۆی و وەڵامێکی نووسراودا.[٤٧][٤٨]
لە ٢٠٠٧ دا بەرھەمەکەی ھیچنز بۆ گۆڤاری Vanity Fair خەڵاتی National Magazine Award بردەوە لە پۆلی «ستوون و لێدوان».[٢٨] ھەر لە ھەمان پۆل دا یەکێک بوو لە کۆتاکانی ٢٠٠٨ بۆ چەند ستوونێکی لە گۆڤاری Slate بەڵام دۆرا بەرامبەر بە مات تایبیی لە گۆڤاری Rolling Stone.[٤٩] بووە خاوەنی خەڵاتی National Magazine Award for Columns دەربارەی شێرپەنجە لە ساڵی ٢٠١١.[٥٠] ھیچنز بە ھەمان شێوە خزمەتی کردوە وەکو دەستەی ڕاوێژکاری لە «ھاوپەیمانیی سیکۆلاری (عەلمانی) بۆ ئەمریکا» وە ڕێنوێنی ھاوپەیمانیەتیەکەی کردووە لە وەرگرتن و ڕەزامەندی سیکۆلاری لە ژیانی ئەمریکی دا.[٦٩] لە کانوونی یەکەمی ٢٠١١ پێش گیان لە دەست دانی، ھەسارۆکەی ٥٧٩٠١ ھیچنز بە ناوی ئەوەوە ناونرا.[٥١]
ھیچنز وتارێکی مانگانەی نووسیوە لە The Atlantic[٥٢] وە ھەندێک جار بەشداری کردووە لە بڵاوکراوەی ئەدەبی دا. ھەموو ئەم بەرھەمانەی لە کتێبی Unacknowledged Legislation: Writers in the Public Sphere کۆکراوەتەوە. لە کتێبی Why Orwell Matters، بەرگری دەکات لە نووسینەکانی ئۆڕێل دژی ڕەخنەگرە مۆدێرنەکان کە ھیچنز ڕای وایە پەیوەستە بە ئەمڕۆ و پێشکەوتووە بۆ سەردەمەکەی خۆی. لە کتێبی Christopher Hitchens and His Critics: Terror, Iraq, and the Left زۆر لە ڕەخنەی ئەدەبی ناو وتارەکان و کتێبی نووسەرانی تری تێدایە وەک دەیڤید ھۆریوتز و ئێدوارد سەعید.
لە چاوپێکەوتنێکی سێ کاتژمێری بەرنامەی In Depth لە کەناڵی Book TV، ناوی ئەو نووسەرانەی ھێنا کە کاریگەرییان ھەبووە لەسەری، وەک: ئالدۆس ھەکسڵی، جۆرج ئۆرێل، ئێڤلین وا، کینگسڵی ئەمیس، پ.گ. ودھاوس و کۆنەر کروس ئۆبراین.[٥٣]
بۆچۆنی خۆم بەسە بۆ من و مافی ئەوەم ھەیە کە بەرگری لێ بکەم بەرامبەر بە ھەر ھاودەنگییەک، زۆرینەیەک، لە ھەر شوێنێک و لە ھەر کاتێک دا. وە ھەر کەسێک کۆک نییە لەگەڵی دا دەتوانێت ژمارەیەک وەرگرێت، بچێتە ڕیزەوە و سمتم ماچ کات.
—کریستۆفەر ھیچنز[٥٤]
لە ٢٠٠٩ دا گۆڤاری Forbes ھیچنزی ھەڵبژارد بە یەکێک لە «٢٥ کاریگەرترین لیبرالی ئەمریکی لە میدیای ئەمریکی دا.»[٥٥] ھەر لە ھەمان وتاردا ئاماژە بەوە کراوە کە ھیچنز «ئەگەری ھەیە بترسێت لەبەر ئەوەی ناوت لەو لیستەدایە»، کە ئەمە ھۆکاری کەمکردنەوەی شێوازەکەی خۆیەتی لە چەپڕەوییەوە بۆ لیبڕالی بەتەنیا. تێڕوانینە سیاسییەکانی ھیچنز بەڕوونی دیارە لە پانتایی نووسینەکانی دا، کە چەندەھا گفتوگۆی تێدایە.[٥٦] ھیچنز لەسەر لیبەرتاریانیسم و بابەتگەری دەڵێت «ھەمیشە بەلامەوە ناوازە و تا ڕادەیەک کاریگەر بووە کە جوڵانەوەیەک ھەبووە لە ئەمریکادا کە پێیان وایە ئەمریکییەکان بەپێی پێویست خۆپەرست نیین.»[٥٧]
لەگەل ئەوەی پاڵپشتی وڵاتی ئیسڕائیل بوو بۆ ھەبوون بەڵام ڕەخنەی ھەبوو لە حوکمەتی ئیسڕائیل لە ڕەفتارکردنی بۆ ناکۆکی ئیسڕائیل-فەلەستین. بۆ ماوەیەکی دووردرێژ خۆی بە سۆشیالیست و مارکسی دەناساند، ھیچنز دەستی کرد بە جیابوونەوە لە دامەزراوەی سیاسی چەپەکان پاش ئاماژەپێکردنی وەڵامی ڕۆژئاوایییە چەپەکان بە "کاردانەوەیەکی شلەتێن" لەسەر ناتەبایی ڕۆمانی "ئایەتە شەیتانییەکان - The Satanic Verses"، دوا با دوای ئامێزگرتنی باڵە چەپەکان بۆ سیاسەتی بەرھەڵستیی بیل کلینتۆن و بزاڤی دژە جەنگ لە دەستێوەردانی ناتۆ (NATO) لە بۆسنە و ھەرسک لە ساڵانی ١٩٩٠ کان دا. دواتر بووە ھەڵۆیەکی لیبڕاڵی (لە فەرھەنگی سیاسی ئەمریکی دا بە واتای یەکێک دێت کە لایەنگری بکات لە سیاسەتی دەرەوەی شێوە ھەڵۆیانە، شەڕکەرانە و دەست تێ وەردەرانە) و پیشتوانیی جەنگی دژە تیرۆری دەکرد. لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ دا چووە ڕیزی چوار تاکی تر و چوار ڕێکخراو، لە نێوانیان دا (یەکێتی ئازادی مەدەنی ئەمریکی - American Civil Liberties Union – ACLU) و (گرینپیس - Greenpeace) وەک سکاڵاکەر لە دژی (دەستگای ئاسایشی نەتەوەیی - National Security Administration - NSA) کە چاودێری دەکەن بە بێ فەرمانی دادگا، دۆسیە دادگایەکە لەلایەن ACLU تۆمار کرابوو.
ھیچنز ژیانامە وتاری دووردرێژی نووسیوە لەسەر تۆماس جێفریسۆن (تۆماس جێفریسۆن: نووسەری ئەمریکا - Thomas Jefferson: Author of America)، تۆماس پەین ("مافەکانی پیاو"ی تۆماس پەین: ژیاننامەیەک - Thomas Paine's "Rights of Man": A Biography) و جۆرج ئۆرێڵ (بۆچی ئورێڵ بە بایەخە - Why Orwell Matters). ھەروەھا بووە کەسێکی ناسراو بە ڕەخنەگرتنی سەخت لە کەسایەتییە ھاوچەرخەکانی وەک دایکە تێریسا، بیڵ کلینتۆن و ھێنری کێسنجەر، بابەتی تەواوی نووسینەکان بریتیی بوون لە: (The Missionary Position: Mother Teresa in Theory and Practice), (No One Left to Lie To: The Triangulations of William Jefferson Clinton),(The Trial of Henry Kissinger). ٢٠٠٧ لە کاتی برەوپێدانی کتێبەکەی (خودا مەزن نییە: چۆن ئایین ھەموو شتێک ژەھراوی دەکات - God Is Not Great: How Religion Poisons Everything)، ھیچنز کریستیانی پڕۆستنات بیللی گراھام بە "ساختەچییەکی بە ھۆش" و "پیاوێکی بەدی قێزەون" لە قەڵەم دەدات. ئەم پرۆستناتە کە لەو کۆتایانەدا لە نەخۆشخانە خەوێنرابوو بەھۆی خوێن بەربوونی ڕیخۆڵەوە، ھیچنز پێی وایە کە پارە پەیدا دەکات لەڕێی "بڵاوکردنەوەی درۆ لەناو گەنجان. پیشەیەکی چەن ناشرینە. بە ھیوام کە زوو کۆتایی بێت، بەڕاستی بە ھیوام."
لە وەڵامی لێدوانەکانی ھیچنزدا، نووسەران نانسی گیبس و میکائیل دەفی وتارێکیان بەچاپ گەیاند لە گۆڤاری Time Magazine و لەگەڵ چەند شتێکی دی، ھەستان بە درۆخستنەوەی پێشنیارەکەی ھیچنز کە گوایە گراھام چۆتە ناو وەزارەت بۆ پارە پەیداکردن. ئەوان باسی ئەوە دەکەن کە گراھام بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی یەک میلیۆن دۆلاری و بانگێشتی ھۆلیودی ڕەت کردۆتەوە. ئاماژەشیان بەوە کرد کە دوای دامەزراندنی Billy Graham Evangelistic Association لە ١٩٥٠ دا گراھام موچەیەکی نەگۆری بۆ خۆی داناوە کە ھێندەی موچەی وەزیرێکی باڵایە، بەبێ ڕەچاوکردنی بڕە پاەرەی کۆکراوە بەھۆی دیمانەکانی.[٥٨]
ھیچنز " دژە باوەڕ" بوو، باوەڕی وابوو کە یەکێک دەکرێت "بێ باوەڕ بێت بەڵام بە ھیوا بێت کە باوەڕ بوون بە خودا ڕاست بێت" بەڵام "دژە باوەڕ، دەستەواژەیەک کە دەمەوێت بڵاوببێتەوە، کەسێکە کە حەساوەتەوە لەوەی کە ھیچ بەڵگەیەک نییە بۆ ئەو جۆرە پێ داگیریانە."[٥٩] جار جار دژی ئایینە ئیبراھیمییەکان دەئاخاوتا. لە چاوپێکەوتنێکی لە کتێبخانەی گشتی نیۆڕک ٢٠١٠، ھیچنز دەڕیبڕی کە دژی خەتەنەکردنی منداڵی ساوایە. کاتێک پرسیاری لێ کرا لەلایەن خوێنەرانیThe Independent (لەندەن) کە بەلایەوە «چەقی خراپەکاری» چییە، ھیچنز وەڵامی دایەوە بە «یەھودی، مەوسیحییەت، ئیسلام، سێ ئایینە پێشڕەوەکە لە تاک پارستی».[٦٠]
لە پڕفڕۆشترین کتێبی دا «خودا مەزن نییە»، ھیچنز ڕەخەنەکەی زیاتر فراوان دەکات بۆ ھەموو ئایینەکان، ھەتا بەو ئایینانەی بەدەگمەن ڕەخنەیان لێ دەگیرێت لەلایەن سیکۆلارە (عەلمانییە) ڕۆژئاوایییەکانەوە وەکو بوودی و پاگانیزمی نوێ. ھیچنز دەڵێت کە ئایینی ڕێکخراو «سەرچاوەی سەرەکیی کینەیە لە دونیادا» و بەردەوام دەبێت و وەسفی دەکات بە «توندوتیژ، ناژیرانە، نا سنگ فراوان (لێنەبوردوو)، دۆستی ڕەگەزپەرستی، ھۆزگەریی، ئاڵۆزی کوێرانە، یارمەتیدانی بێ ئاگایی و نەیاری بەرامبەر ڕوانگەی ئازاد، سوکایەتی کردن بە ئافرەت و زۆرەملێی لەگەڵ منداڵ دا: کە دەبێتە ھۆی کاریگەرییەکی گەورە لەسەر ھۆش».[٦١] لەبەرئەوە ھیچنز لە کتێبی خودا مەزن نییە دەلێت کە مرۆڤایەتی پێویستی بە جوڵانەوەیەکی نوێی وشیارکردنەوە ھەیە.[٨٤] وەڵامی جۆراوجۆری کتێبەکە درایەوە، ھەم ستایش کرا لەلایەن The New York Times بۆ «گەشەسەندووی ژیربێژی و مەتەڵەکانی»[٦٢] ھەم تۆمەتبارکردن بە «ھەژاری لە ڕۆشنبیریی و ڕەوشت» لەلایەن Financial Times.[٦٣] کتێبی خودا مەزن نییە ھەلبژێردا بۆ (خەڵاتی نەتەوەیی کتێب National Book Award) لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧.
ماڵەکەی ھیچنز بۆ گفتوگۆیەکی تایبەتی بێ ناوەندیکردن کە بۆ دوو کاتژمێر بەردەوام بوو. پێشھاتەکە بە ڤیدیۆ تۆمارکراوە بە ناونیشانی «چوار سوارچاکەکە».[٦٤] کە تێدا ھیچنز لە خاڵێک دا دەڵێت کە شۆڕشی مەکەبیی (شۆڕشێکی جولەکەیە دژی ئیمپڕاتۆڕی سەلجوقییەکان) بە بەدبەخترین ڕووداوی مێژووی دەزانێت لە مێژووی مرۆڤایەتی دا بەھۆی گۆڕینی بیر و فەلسەفەی ھێلنستی بۆ کریستیانی و بونیادیی.[٦٥]
لەو ساڵەدا ھیچنز دەستی کرد بە زنجیرەیەک گفتوگۆی نووسراو لەسەر پرسیاری "ئایا کریستیانی بەسوودە بۆ دنیا؟" لەگەڵ ئایینزان و قەشەی مەسیحی دۆگلاس ویلسن، لە گۆڤاری Christianity Today بڵاوکرایەوە.[٦٦][٦٧] ئەم ئاڵوگۆرکردنی باسە بووە کتێبێک بە ھەمان ناونیشان لە ٢٠٠٨ چاپکرا. لە کاتی گەشتێکی بڵاوبوونەوەی کتێبەکە، لەگەڵ دەستەی فلیمی دەرھێنەر دارین دۆواین یاوەری دەکران. دۆواین ھەستا بە دەرھێنانی فیلمی" Collision: Is Christianity GOOD for the World? " کە لە ٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ دا پەخشکرا. ٤ نیسانی ٢٠٠٩، ھیچنز وتووێژی کرد لەگەڵ ویڵیام لەین کرەیگ دەربارەی بوونی خودا لە زانکۆی بیۆلا.[٦٨] ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩، ڕێکخراوی Intelligence Squared پرسیاری "ئایا کلێسای کاسۆلیکی ھێزێکی باشە لە دنیادا؟" وروژاند.[٦٩] جۆن ئۆنایکیان و ئان وایدکۆم ڕایان وابوو کە وایە، لە کاتێک دا ھیچنز چووە پاڵ ستیڤن فری کە باوەڕیان وابوو وانییە و گفتوگۆکەیان بردەوە بەپێی دەنگدانی جەماوەری بەشداربوو. ٢٦ تشرینی دووەمی ٢٠١٠، ھیچنز لە سەردانی تۆڕۆنتۆ، ئۆنتاریۆ لە مۆنک کە گفتووگۆی ئایینی کرد لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەڕیتانیا تۆنی بلێر کە گۆرا بۆ کاسۆلیکی ڕۆمانی. بلێر پێ داگیری دەکرد لەسەر ئەوەی کە ئایین ھێزی چاکەیە و ھیچنز بەرەنگاری ئەو بۆچونەی دەکرد.[٧٠][٧١]
بەدرێژایی ئەم گفتووگۆیانە، لە ئاخاوتنی گشتی خەلک دا ھیچنز ناسرابوو بە بەکارھێنانی شێوازی باوەڕپێکەرانە و ڕەوانبێژانەی بەجۆش. "زیرەکی و دەم پاراوی"، "ڕەخنەیی و کارامەی زمانەوانیی" و "ژێدەری خۆیی، بەشداری کردنی ئەدەبی و بەراوردێکی زیادەڕۆ" ھەموو ئەمانە توخمی وتارەکانی بوون.[٧٢] دەستەواژەی «زلەی ھیچنز» بۆتە دەستەواژەیەکی نافەرمی لە نێوان لایەنگرانی کە بە وریایەوە داھێنراوە بۆ شەرمەزارکردنی ڕکابەرەکانی.[٧٣] دێرێکی ھیچنز بۆ ئیدانەکردنی تاوانبارانی ئەشکەنجەدانی ئەبوغەریب و دەست درێژی کردنە سەر زیندانیان، ئاماژەی پێ کراوە لەلایەن The Humanist وەکو نموونە. لە ڕێزلێنانێکی گۆڤاری Politico ئاماژە بەوەکراوە کە ئەمە خەسڵەتێکی ھاوبەشی ھیچنزە لەگەڵ ھاوەڵی بێ دین و ڕۆشنبیر گۆر ڤیداڵ.[٧٤]
ھیچنز گەورە بووە بە ناوی کریستیان و لە چەندین قوتابخانەی ناوخۆی مەسیحی خوێندوویەتی، بەڵام لە تەمەنێکی گەنجییەوە بەژداری کردنی لە نوێژە ھاوبەشەکان کەم کردەوە. دواتر لە ژیانی دا بۆی ئاشکرابوو کە جوولەکەیە بە ڕەچەڵەک لە بەرەی دایکییەوە وە باپیرە جولەکەکانی پەنابەر بوون لە ڕۆژھەڵاتی ئەوروپاوە ھاتبوون (کە پۆلەندیش دەگرێتەوە).[٧٥][٧٦][٧٧][٧٨] ھیچنز دوو جار ھاوسەرگیری کردووە، یەکەم جار لەگەڵ ئێلێنی مێلیگرووی[٧٨][٧٩] یۆنانی-قوبروسی لە ١٩٨١: کورێکیان ھەبوو بە ناوی ئەلێکساندەر و کچێکیش بە ناوی سۆفیا. لە ١٩٩١ دا، ھیچنز بۆ جاری دووەم ھاوسەرگیری ئەنجام دا لەگەڵ کارۆڵ بلوو کە سینارۆنووسێکی ئەمریکی بوو،[٨٠] لە کاتی بەستنی مەراسیمێک دا لە ماڵی ڤیکتۆر ناڤاسکی، سەرنووسەری The Nation. منداڵێکیان بوو بە ناوی ئەنتۆنیا.[٨١]
لە تشرینی دووەمی ١٩٧٣ دا، دایکی ھیچنز خۆی کوشت لە ئەسینس بە پەیمانێک لەگەڵ خۆشەویستەکەی دا کە پیاوێکی ئایینی لەکارلابراو بوو بە ناوی تیمۆسی بڕایەن.[١٥][٨٢][٨٣] لە دوو ژووری تەنیشت یەک دا لە ئوتێلەکەیان ھەردووکیان زیادەخۆریان کردبوو لە حەبی خەوتن و بڕایەن مەچەکی خۆی بڕیبوو لە بانیۆکەدا. ھیچنز بەتەنیا چوو بۆ پایتەختی یۆنان (ئەسینز) بۆ وەرگرتنەوەی لاشەی دایکی کە لەو کاتەدا وا تێگەشتبوو کە کوژراوە. ئەو کاتە ھیچنز و براکەی ھەردووکیان سەربەخۆ و پێگەیو بوون.
لە حوزەیرانی ٢٠١٠ دا، ھیچنز لە گەشتێک دا بوو بۆ بڵاوکردنەوەی یاداشتنامەکەی Hitch-22 لە نیۆڕک کە برا بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن بەھۆی کۆبوونەوەی زۆری شلەکان لە چواردەوری دڵی. دواتر ڕایگەیاند کە گەشتەکەی دوادەخات بەھۆی وەرگرتنی چارەسەر بۆ شێرپەنجەی گەروو. لە پارچە نووسینێکی Vanity Fair بە ناونیشانی Topic of Cancer[٨٤] ئاماژەی بەوە کردبوو کە لەژێر چارەسەری شێرپەنجەدایە. ئاماژەشی بەوە کردبوو کە دەزانێت پێشبینییە درێژخایەنەکان دورن لە ئەرێنی بوون وە «کەسێکی زۆر بەختدار دەبێت ئەگەر پێنج ساڵی تر بژی».[٨] ھەر لە تەمەنی ھەرزەکارییەوە جگەرەکێش و ئارەقخۆرێکی سەرسەخت بوو، ھیچنز دانی بەوەدا ناوە کە ئەم خووانە ئەگەری زۆرە ھۆکاری نەخۆشییەکەی بووبێتن. لە کاتی نەخۆشییەکەی دا، ھیچنز لەژێر چاودێری فرانچیس کۆڵینزدا بوو، بەھەمان شێوە بابەتی کۆڵینز بوو بۆ چارەسەری شێرپەنجە، کە ئامانجی جینی مرۆڤ و بەتایبەتی DNA زیان پێ گەیشتوو.[٨]
ھیچنز گیانی لەدەست دا بەھۆی ھەوکردنی سییەکانی تووشبوو لە نەخۆشخانە لە ١٥ کانوونی یەکەمی ٢٠١١ لە زانکۆی تێکساس – ناوەندی شێرپەنجەی ئاندرسن – ھیوستن لە تەمەنی ٦٢ ساڵی دا. لەسەر داواکاری خۆی لاشەکەی بەخشرا بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی.[١١] ھیچنز لەسەر دوا ناخۆشیی زۆری نووسیوە کە کۆکراوەی حەوت وتاری Vanity Fair بوو، لە ئەیلولی ٢٠١٢ دا پاش مردنەکەی چاپکرا بە ناوی مردن Mortality.
سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەڕیتانیا تۆنی بلێر وتی، «کریستۆفەر ھیچنز کەسێکی تایبەت بوو، تێکەڵەیەکی نایاب لە نووسەر، ڕۆژنامەنووس، مشتومڕکەر، بەڕاستی کەسێکی دەگمەن. چاونەترس بوو لە بەدواداچونی ڕاستی و ھەر دۆزێکی تر کە باوەڕی پێ ھەبووبێیت. وە ھیچ باوەڕێک لە باوەڕەکانی نەبووە کە بە سۆز، پابەندی، و نایابی بەرگری لێ نەکردبن. مرۆڤێکی ناوازە، سەرنج ڕاکێش و ڕەنگین کە ناسینی شانازی بوو.»[٨٥]
ڕیچارد دۆکینز، ھاوڕێی ھیچنز وتی کە «من باوەڕم وایە کە یەکێک بوو لە باشترین وتاربێژەکان بە درێژایی کات. ئەو فرەزانا، زیرەک و ئاگادارێکی لە ڕادەبەدەر بوو، شۆرشگێڕێکی بەجەرگ کە دژی ھەموو چەوسێنەرەوان بوو، بە ھی خەیاڵی سەرو سروشتیشەوە.»[٨٦]
زانای فیزیای بیردۆزی و گەردووناس لۆرینس کراوس وتی، "کریستۆفەر قولەی زانین و ڕوناکی بوو لە دنیایەکەدا کە بە بەردەوامی ھەڕەشە دەکرێت ھەردووکیان بکوژێنرێنەوە. ئەو بوێری ئەوەی ھەبوو کە دنیا پەسەند بکات وەک ئەوەی کە ھەیە نەک وەک ئەوەی کە دەیەوێت. ئەوە بەرزترین پیاھەڵدانە بە ڕای من کە یکێک دەتوانێت بیدات بە ڕوناکبیرێک. لەوە تێگەیشتبوو کە گەردوون بوونی ئێمەی بەلاوە گرنگ نییە و ئەو درکاندنەی بەرجەستە کردبوو کە ژیانی ئێمە تەنھا تا ڕادەیەک مانای ھەیە کە ئێمە خۆمان مانای بۆ دادەنێین.[٨٧] کۆمیدی ئەمریکی بیل مار ڕێزی لە ھیچنز گرت لە بەرنامەکەی Real Time with Bill Maher وتی «بەلای منەوە پاڵەوانێک، ھاوڕێیەک و یەکێک لە باشترین میوانەکانی بەرنامەکەمان لە دەست دا».[٨٨] سەلمان ڕوشدی و کۆمیدی ئینگلیزی ستیڤن فری ھاوخەمی خۆیان دەربڕی لە یادی Vanity Fair بۆ کریستۆفەر ھیچنز لە ٢٠١٢.[٨٩][٩٠] سێ ھەفتە پێش گیان لە دەست دانی ھیچنز، جۆرج ئیتنی ڕۆژنامەنووس لە New Statesman نووسی، «سوورە لەسەر ئەوەی کە ھیچنز بە تەنھا وەبیرناھێنرێتەوە وەک 'چەپڕەو کە گۆڕا بۆ ڕاستڕەو'. بە درێژایی پیشەکەی، مابۆوە لەسەر پابەندی بەھای بیربێژیانە، سیکۆلاری و فرەیی (پلوراریزم). ئامانجەکانی وەک دایە تێریسا، بیڵ کلینتۆن، ھێنری کێسنجەر و خودا بە ھەڕەمەکی ھەڵینەبژاردوون بەڵکو ئەوان سەرپێچی یەکێک لەم سێ بنچینەیەیان کردووە. مەرگەساتی (تراژیدیای) نەخۆشی ھیچنز ئەوەیە کە لە کاتێک دا ڕووی دا کە زۆرترین جەماوەری ھەبوو لە ھەر کاتێک زیاتر. وتاربێیژی نایاب دڵنیایە کە یاد دەکرێتەوە بەڵام وەکو خؤشی ئاگادارە، لەوانەیە بەجۆرێک نەبێت کە خۆی بە دڵی بێت.»[٩١][٩٢] The Chronicle of Higher Education دەپرسێت کە «ئایا ھیچنز کۆتا ڕوناکبیری گشتی بووە».[٩٣]
لە ٢٠١٥ دا خەڵاتێکی ساڵانەی ٥٠، ٠٠٠ دۆلاری دامەزرا لەلایەن دامەزراوەی دێنیس وڤیکتۆریا ڕۆس لەسەر شەرەفی ھیچنز بۆ «ئەو نووسەر یان ڕۆژنامەنووسەی کە بەرھەمەکەی ڕەنگدەرەوەی دەربڕین و ڕای ئازادە، لە مەودا و قوڵی ڕوشنبیری دا و ویستی بۆ بەدواداچوونی ڕاستی بەبێ گوێ دانە دەرئانجامە کەسیی یان پیشەیاکان.»[٩٤][٩٥][٩٦][٩٧]
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
Julian Morrow: "How do you identify yourself now?" Christopher Hitchens: "Anglo-American. I mean I didn't move to the United States until I was about 30, so it would be silly to say I'd left everything behind." Audience member:"If you had to give up one, which passport would it be? The British or the American?" Christopher Hitchens: "That's a waste of a question." Audience member:<embarrassed groan> Christopher Hitchens:<adamantly>"Anglo-American"
{{cite AV media}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: دەقی «Stalking Sidney Blumenthal» چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite episode}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |airdate=
(یارمەتی); List of writers can be seen @ 1:13:10
{{cite AV media}}
: ماڕکئەپی لار یان تۆخ ڕێگەی پێ نادرێ لە: |publisher=
(یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |archivedate=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ٢٥ی ئابی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
، |date=
، و |archivedate=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
، |date=
، و |archivedate=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |subscription=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-access=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری SCfA
نەدراوە{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
Dr Francis Collins, the former director of the National Human Genome Research Project was one part of the team which developed techniques to map out the entire human DNA make-up is using Hitchens as a guinea pig for a new treatment. Hitchens, author of God is Not Great: How Religion Poisons Everything, has had his genome mapped out in its entirety by taking DNA from healthy tissue and from his cancerous tumour.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کریستۆفەر ھیچنز تێدایە. |