کوردستان ٢٤ | |
---|---|
وڵات | عێراق |
زمان | کوردی |
پێگە سەرەکییەکان | ھەولێر، ھەرێمی کوردستان، عێراق |
ماڵپەڕ | www |
کوردستان ٢٤ میدیایەکی کوردییە لە باشووری کوردستان. لە کەناڵێکی تەلەڤیزیۆن، ڕادیۆ و وێبگەیەک پێک دێت. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکە کرایەوە و، ڕادیۆکەش لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥.[١] نورەدین وەیسی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی کۆمپانیای کوردستان ٢٤یە.
کوردستان ٢٤ نزیک بە مەسروور بارزانی لە ڕێبەرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی ئێستای ھەرێمی کوردستان وەسف دەکرێت.[٢][٣]
کەناڵی کوردستان ٢٤ پەخشی ڕادیۆیی بە زمانی کوردی پێشکەش دەکات، ئەمە لە هەرێمی کوردستان و بۆ بینەرێکی نێودەوڵەتیش بەردەستە.[٤]
نزیک سەعات ١ی شەوی ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢، چەند ھێرشێکی مووشەکی کرایە سەر ھەولێر، و بەھۆیەوە زیان بەر باڵەخانەی کوردستان ٢٤ کەوت.[٥] بە وتەی پارێزگاری ھەولێر ئومێد خۆشناو، باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا ئامانجی ھێرشەکە بووە.[٦]
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |