کڵاش پێڵاوێکی دەستچنە کە لە کوردستان و بە تایبەت ھەوراماندا بە کاردەھێنرێت. زۆرتر پیاوان کڵاش لە پێ دەکەن بەڵام بۆ ژنانیش کڵاش ھەیە کە خورییەکەی کەمێک جیاوازیی ھەیە و بەشێوەی سۆل و بە شێوەی جۆراوجۆریش دەچنرێ.[١]
کڵاش لە دوو بەش پێک دێت، بەشی یەکەمی ژێرەوەیە کە لە پەڕۆ دروست دەکرێت و بەشی دووەمیشی پێی دەگوترێت سەرە کە لە دەزوویەکی ئەستوور لە لۆکە دروست دەکرێت و پەرگی پێ دەگوترێت.[٢]
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کڵاش تێدایە. |