logo | |
چەشن | تۆڕی تەلەڤیزیۆنی مانگی دەستکرد |
---|---|
وڵات | عێراق |
لەبەردەستدابوون | نێونەتەوەیی |
ڕێکەوتی خستنەکار | ٢٠٠٤ |
پێگەی ڕەسمی | http://www.alsumaria.tv |
کەناڵی ئەلسۆمەرییە (بە عەرەبی: قناة السومرية الفضائية) کەناڵێکی سەربەخۆی مانگی دەستکردی عێراقییە کە لە ڕێگەی نایلسات و عەرەبسات و هۆت بێردەوە پەخش دەکات، جگە لە پەخشی لە سەرانسەری عێراقدا و بارەگای ئێستای لە بەیروتە.
لە ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن کۆمەڵێک بازرگانانی شارەزا لە بواری میدیادا دامەزراوە، ئەمڕۆش ستافێکی پیشەیی و تەکنیکاری میدیا لەخۆدەگرێت، کە ژمارەیان ٤٥٠ کارمەندە و لە عێراق و لوبنان و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ئوردن دابەشکراون.
ئەلسۆمەرییە بە درێژایی کاتژمێر بەرنامەکانی پەخش دەکات، و زیاتر لە ٢٤ کاتژمێر لە بەرنامەکانی هەفتانەی خۆی لە ناوخۆدا لە ستۆدیۆکانی خۆیدا بەرهەم دەهێنێت، هەروەها گروپی بەرنامەکانی تەلەڤیزیۆنی ئەلسۆمەرییە لەسەر بنەمای کات بەسەربردن و ڕۆشنبیری و ڕامیاری و هەواڵە، ئەمە جگە لە بەرنامە کۆمەڵایەتی و ڕاستەوخۆکان کە لەلایەن تیمێکی کارامەی گەنجانی عێراقییەوە پێشکەش دەکرێن.[١]