گالاکتۆز (بە ئینگلیزی: Galactose) شەکرێکی مۆنۆساکاریدە، کە نزیکەی ھێندەی گلووکۆز شیرینە، نزیکەی ٦٥٪ بەقەد سوکەرۆز شیرینە. ئەلدۆھێکسۆزە و ئیپیمەری C-4ی گلووکۆزە. کەمێک لە گەردیلەکانی لاکتۆز بەستراونەتەوە بە گەردیلەکانی گلوکۆز بۆ پێکھێنانی گەردیلەکانی لاکتۆز.[١] گالاکتۆز بە ھەردوو شێوەی کراوە و بازنەیی بوونی ھەیە، فۆڕمێکی زنجیرە کراوەیی کاربۆنیی ھەیە کە کەوتۆتە کۆتاییی زنجیرەکە.[٢] چوار ئایزۆمەری خولگەیی ھەیە، دوانیان بە ئەڵقەیەکی پیرانۆز (شەش ئەندام) و دوو بە ئەڵقەی فورانۆز (پێنج ئەندام).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گالاکتۆز تێدایە. |