ھانس-دیتەر "ھانسی" فلیک (لەدایکبووی ٢٤ی شوباتی ١٩٦٥) ڕاھێنەرێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئەڵمانییە و یاریزانێکی پێشووی ئەڵمانیایە کە ئێستا ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ئەڵمانیایە. لە ئابی ٢٠٠٦ەوە تا تەممووزی ٢٠١٤، یاریدەدەری ڕاھێنەری ئەڵمانیا بوو لەگەڵ خواکیم لۆڤ. لە ئابی ٢٠٢٠دا، فلیک براوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو وەک ڕاھێنەری بایەرن میونشن کە دووەم جار بوو ھەر سێ نازناوەکە ببەنەوە لەلایەن یانەکە لە ساڵی ٢٠٢١، ئەو ھەروەھا سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ جامی جیھانیی یانەکانی فیفا و نازناوێەکی دیکەی بۆندسلیگا.[١] لەگەڵ پێپ گواردیۆلا، یەکێکە لەو تەنھا دوو ڕاھێنەرەی شەش نازناویان بەدەست ھێناوە لەگەڵ تیمەکەیان.
وەک یاریزان، یاریزانێکی ھێڵی ناوەندی بوو کە ١٠٤ یاری بۆ بایەرن میونشن ئەنجامدا و پێنج گۆڵی تۆمارکرد لە نێوان ساڵانی ١٩٨٥ بۆ ١٩٩٠، لەو ماوەیەدا چوار نازناوی بۆندسلیگا و یەک نازناوی جامی ئەڵمانیا (ئینگلیزی: DFP-Pokal) بردەوە، و لە کۆتایی جامی ئەورووپا لە ساڵی ١٩٨٧ یاریکرد.[٢][٣] دواتر ٤٤ یاری بۆ یانەی کۆڵن ئەنجامدا پێش ئەوەی واز لە یاریکردنی پیشەگەری تۆپی پێ بھێنێت لە ساڵی ١٩٩٣ بەھۆی پێکانەکانی. دوایین ماوەی یاریی کردن وەک یاریزان لەگەڵ ڤیکتۆریا باممنتال بوو لە ساڵی ١٩٩٤ تا ساڵی ٢٠٠٠.
ھەرگیز بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا یاری نەکردووە، بەڵام دوو یاری بۆ تیمی ئەڵمانیای خوار ١٨ ساڵان ئەنجامداوە، لە قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی ئەورووپی خوار ١٨ لە ساڵی١٩٨٣، لە ١٥ و ١٧ی ئایاری ١٩٨٣، لە بردنەوەی ١–٠ لە بەرامبەر سویدا و بردنەوەی ٣–١ لەدژی بولگاریا بەدوای یەکدا.
پیشەی بەڕێوەبەری فلک لە ساڵی ١٩٩٦ دەستی پێکرد وەک یاریزان و ڕاھێنەری ڤیکتۆریا باممنتال، کە لەو کاتەدا لە ئۆبەرلیگا بادن-ڤەرتمبێرگ یاری دەکرد لەو کاتەدا. لە کۆتایی وەرزی ١٩٩٨–١٩٩٩، یانەکە دابەزی بۆ ڤێرباندسلیگا بادن، بەڵام فلیک بۆ یەک وەرزی تر ڕاھێنەرەکەی مایەوە.
لە تەممووزی ٢٠٠٠، بوو بە ڕاھێنەری یانەی ئاستی ئۆبەرلیگا بەدن-وارتمبێرگ کە بریتی بوو لە یانەی ھۆفینھایم، کە لە یەکەم وەرزیدا لە یانەکە خولی بردەوە و سەرکەوت بۆ یانەی ئاستی ڕێجینیا سود. دوای چوار ھەوڵی شکستخواردوو بۆ گەیشتن بە خولی پلە دووی ئەڵمانیا (بۆندس لیگا ٢). لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ لە یانەکە دورخرایەوە.[٤][٥]
پاشان فلیک بۆ ماوەیەکی کورت وەک یاریدەدەری جۆڤانی تراپاتۆنی و لۆتار ماتاوس و ڕێکخەری وەرزشی لە ڕادی بۆڵ سالزبێرگ کاری کرد.[٤] فلیک ڕای گەیاند کە کارەکانی لەژێر سەرپەرشتی تراپاتۆنی، یەکێک لە بەناوبانگترین ڕاھێنەرانی جیھان، چەندین شتی فێرکرد، بەتایبەتی لەسەر تاکتیک و پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ یاریزاناندا، بەڵام ھەروەھا وتی کە ھاوڕا نییە لەگەڵ شێوازی بەرگری یەکەمی تراپاتۆنیدا.
لە ٢٣ی ئابی ٢٠٠٦ بە یاریدەدەری ڕاھێنەری ئەڵمانیا دەستنیشان کرا. ھەرچەندە بە فەرمی لەلایەن DFBەوە وەک ڕاھێنەرێکی ناسراو ناونراوە، بەھۆی دەرکردنی یۆئەکم لۆڤ لە یاری پێشوودا، فلیک لە ڕووی تەکنیکییەوە ڕاھێنەری تەکنیکی ئەڵمانیا بوو لە چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا (یۆرۆ ٢٠٠٨)ی UEFA بەرامبەر پورتوگال لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٨، کە بە بردنەوەی ٣–٢ بۆ ئەڵمانیا کۆتایی ھات. دوای ئەوەی پلەی دووەمی بەدەستھێنا لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٠٨ و پلەی سێیەمی بەدەستھێنانی لە جامی جامی جیھانی فیفا ٢٠١٠، گەیشتە نیو کۆتایی لە جامی یۆرۆی ٢٠١٢ و جامی جیھانی فیفا ٢٠١٤ بردەوە وەک یاریدەدەری ڕاھێنەری ئەڵمانیا. فلیک بوو بە بەڕێوەبەری وەرزشی لە یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا دوای جامی جیھانی ٢٠١٤ تا ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧.[٦][٧]
لە ١ی تەممووزی ٢٠١٩، وەک یاریدەدەری ڕاھێنەر چووە یانەی بایەرن میونشن، لەژێر سەرپەرشتی نیکۆ کۆڤاچ.[٨] کاتێک کۆڤاچ بە ڕێککەوتنێکی ھاوبەش لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بایەرنی جێھێشت، فلیک بەرزکرایەوە بۆ پۆستی ڕاھێنەری یانەکە بە شێوەی کاتی.[٩][١٠] لە یەکەم یاریی دا، بایرن میونشن لە ئۆڵۆمپیاکۆسی بردەوە ٢–٠ لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩.[١١] دوای چەند ئەنجامێکی ناوازە وەک ڕاھێنەرێکی کاتی، بایەرن لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ڕای گەیاند کە فلیک تا کۆتایی وەرزەکە ڕاھێنەر دەبێت.[١٢]
لە نیسانی ٢٠٢٠، بایەرن میونشن گرێبەستێکی نوێی بە فلیک دا کە تا ساڵی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت.[١٣]
لە وەرزی ٢٠١٩–٢٠ دا، فلیک سەرکەوتووانە پێشڕەوی بایەرنی کرد بۆ بردنەوەی بۆندسلیگا، DFB-Pokal و خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، بەم شێوەیە بۆ دووەم جار لە مێژووی یانەکە سێ جامەکەی بەدەست ھێنا.[١٤] دواتر بە باشترین ڕاھێنەری ساڵی ئەڵمانی دانرا ساڵی گۆڤاری وەرزشی کیکەر، ھەروەھا خەڵاتی ڕاھێنەری پیاوانی ساڵی UEFA بردەوە.[١٥][١٦] وەرزی دواتر، پێشڕەوی بایەرنی کرد بۆ بردنەوەی جامی سوپەری ئەورووپی ٢٠٢٠ بەرامبەر سیڤیلیا.[١٧] ئەو ھەروەھا ڕێبەرایەتی بایەرنی کرد بۆ بردنەوەی شەش نازناو لەدوای بردنەوەی جامی جیھانی یانەکان لە شوباتی ٢٠٢١ بە بردنەوە لە تیمی مەکسیکی تایگەرس.[١٨]
لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢١، فلیک ڕای گەیاند کە بە یانەکەی گوتووە کە دەیەوێت لە کۆتایی وەرزدا واز لە کارەکەی بھێنێت. ئەو خواستی خۆی دەربڕی بۆ ڕاھێنانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا، بەھۆی کارەکەی پێشووی وەک یاریدەدەری ڕاھێنەری تیمی ئەڵمانیا، خواکیم لۆڤ. فلیک لەگەڵ یەکێک لە گەورەترین تۆمارەکانی بردنەوە لە مێژووی تۆپی پێی مۆدێرندا بایەرنی بەجێھێشت. لە ماوەی کارکردنی، بایرن تەنھا حەوت یاری لەدەستدا و حەوت خەڵاتی بردەوە (دوو جار بۆندێسلیگا، جامی ئەڵمانیا، خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، جامی سوپەری ئەڵمانی، جامی سوپەری ئەورووپی، جامی جیھانی یانەکان). بایرن میونشن لە جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٩–٢٠ ھیچ یارییەکی نەدۆڕاند،[١٩] یەکەم تیپ لە مێژووی جامی پاڵەوانی ئەوروپی/ چامپیۆنس لیگ کە نازناوەکە بەرزبکاتەوە بە بردنەوەی ١٠٠٪ یارییەکان، و ٢٣ یاری لەدوای یەکی بردەوە لە ھەموو پاڵەوانێتییەکان لە نێوان ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠ بۆ ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، کە ڕیکۆردە لە تۆپی پێی پیشەگەری ئەڵمانی/ ھەروەھا فلیک ڕاھێنەرەیاتی بایەرنی کردبۆ بردنەوەی ھەر سێ نازناوەکە. دووەم بردنەوەی سێ نازناو لە مێژووی بایەرن. فلیک خاوەنی یەکێکە لە بەرزترین ڕێژەی بردنەوە لە مێژووی تۆپی پێ، کە ٨٣٪ی یارییەکانی بردەوە و یارمەتی بایەرنی دا بە تۆمارکردنی تێکڕای ٣٫٠ گۆڵ بۆ ھەر یارییەک لەناو ھەموو پاڵەوانێتییەکاندا.[٢٠] لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، فلیک براوەی باشترین ڕاھێنەری ساڵ بوو لە ئەورووپا، کە ئەم خەڵاتە تایبەتە بە باشترین ڕاھێنەری تۆپی پێ لە خولە گەورەکانی تۆپی پێی ئەورووپادا.[٢٠]
لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١، یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا ڕای گەیاند کە فلیک گرێبەستێکی سێ ساڵەی واژوو کرد لە ١ی ئابی ٢٠٢١ەوە بۆ ئەوەی وەک ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا کار بکاتبکات، و جێگەی بەڕێوبەری پێشووی خۆی خواکیم لۆڤ بوو دوای یۆرۆ ٢٠٢٠. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١، فلیک یەکەم یاری خۆی بردەوە بەرامبەر لیشتنشتاین لە یارییەکی پاڵاوتنی جامی جیھانی فیفا ٢٠٢٢.[١] لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، ئەڵمانیا لەگەڵ ئیتاڵیا یاری کرد لە جامی نەتەوەکانی یەکێتی ئەورووپا (UEFA Nations League A)ی ٢٠٢٢–٢٣؛ بۆیە بوو بە سێیەم ڕاھێنەر کە لە دە یاری یەکەمیدا بە بێ دۆڕان بمێنێتەوە، دوای سیپ ھێربێرگەر و جۆزێف دێروێڵ.[٢١]
فلیک ھاوسەرگیری لەگەڵ سیک فلیک کردووە. تا ساڵی ٢٠٢٠، زیاتر لە ٣٠ ساڵە ھاوسەرگیرییان کردووە. دوو منداڵ و دوو نەوەیان ھەیە.[٢٢][٢٣]
تیم | لە | بۆ | تۆمار | ||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ژمارەی یاری | بردنەوە | بەرامبەر بوون | دۆڕاندن | جیاوازی گۆڵ | گۆڵ کردن | گۆڵ لێکران | ڕێژەی بردنەوە | ||||||||
ڤیکتۆریا Bammental[lower-alpha 1] | ١ی تەممووزی ١٩٩٦ | ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٠ | ٣٣ | ٤٥ | —
|
44 | 33 | 45 | 205 | 218 | −١٣ | 36.07 | [٢٤][٢٥][٢٦][٢٧] | ||
١٨٩٩ ھۆفنھایم[خوار-ئەلفا ١] | ١ی تەممووزی ٢٠٠٠ | ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ | ١٩٦ | ٨٨ | ٤٦ | ٦٢ | ٤٤٫٩٠ | [٢٨][٢٩][٣٠][٣١][٣٢][٣٣] | |||||||
بایەرن میونشن | ٣ تشرینی دووەمی ٢٠١٩ | ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ | ٨٦ | ٧٠ | ٩ | ٧ | ٨١٫٤٠ | [٣٤][٣٥] | |||||||
ئەڵمانیا | ١ی ئابی ٢٠٢١ | ئێستا | ١٣ | ٩ | ٤ | ٠ | ٦٩٫٢٣ | ||||||||
کۆی گشتی | 211 | 92 | 114 | 847 | 574 | +٢٧٣ | 50.60 |
بایەرن میونشن
١. کۆڵن
ئەڵمانیا (وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەری)
ھۆفنھایم
بایەرن میونشن
تاکەکەسی
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھانسی فلیک تێدایە. |