ھاوئەنجام[١] لە بیرکاریدا، وتەیەکی ھەمیشە دروستە، بە دەستەواژەیەکی تر ھاوئەنجام بریتییە لە ھاوکێشەیەک کە ھەر چەندە گۆڕانکاری لە بەھایەکانی گۆڕەکەکانیدا بکرێت، بە ڕاستی دەمێنێتەوە.
شیتەڵکردن[١] کردارێکە پێچەوانەی لێکدان و بۆ ئاسانکردنی کردارە ژمێرییەکان یان بۆ شیکاریکردنی ھەندێک لە پرسیارەکانی سەبارەت بە ژمارەکان، ڕادەدارکان یان ماتریکسەکان بەکار دێت. بۆ نموونە ١٥ شیتەڵ دەکرێت بە دوو ژمارەی سەرەتایی ٥ و ٣ و ڕادەداری شیتەڵ دەکرێت بە (لێرەدا ھاوئەنجامی جیاوازیی دوو دووجا بەکار ھاتووە). ڕێگاکانی شیتەڵکردنی بڕە جەبرییەکان زۆرن، بۆ نموونە شیتەڵکردن بە بەکارھێنانی جیاوازی دوو دووجا.
چەند ھاوئەنجامی سەرەکی کە بنچینەی ھاوئەنجامەکانی ترن بەم شێوەنە:
دووجای سەرجەم
دووجای جیاوازی
- ^ ئ ا بیرکاری بۆ ھەمووان کتێبی قوتابی، پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی