یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٠ | |
---|---|
بەشێکە لە | جامی ئەورووپای ١٩٥٩-١٩٦٠ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | شانشینی یەکگرتوو |
جێ | یاریگای ھامپدین پارک |
لە پێش | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٥٩ |
لە دوای | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦١ |
کاتی ڕوودان | ١٨ی ئایاری ١٩٦٠ |
یانە بەشداربووەکان | یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید، Eintracht Frankfurt |
براوە | یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید |
ناوبژیوان | Jack Mowat |
یاری کۆتایی جامی ئەوروپا لە ساڵی 1960 کۆتا یاریی جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا دەناسرێت.یارییەکە لەڕۆژی ١٨ی ئایاری ١٩٦٠ لەیاریگای ھامپدین پارکی شاری گلاسگۆی سکۆتلاندا، لەنێوان یانەی یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید و ئینتراخت فرانکفرۆت ئەنجامدرا لەبەردەم زیاتر لە ١٢٧ هەزار کەسیدا کە تا ئێستاش زۆرترین ئامادەبووانی یاریی کۆتایی جامی ئەورووپایە. بە مەزەندەکردن ٧٠ملیۆن کەس بینەری تەلەفزیۆن بوون لە سەرانسەری ئەورووپا.وەک یەکێک لە گەورەترین یارییەکانی تۆپی پێ دادەنرێت کە تا ئێستا ئەنجامدراوە، [١]. لە ئەنجامدا ڕیال مەدرید توانی بە ئەنجامی ٧-٣ بەسەر ئینتراخت فرانکفرۆتی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.[٢]وەک زۆرترین گۆڵی کۆتایی لە مێژووی پێشبڕکێکەدا تۆمارکرابێت ماوەتەوە. [٣]فرانکفۆرت لە ڕێگەی لە ڕێگەی گەیشتن بە یاریی کۆتاییی بە ئەنجامیێکی گەورە 12-4 لە یانەی ڕێنجەرزی پاڵەوانی سکۆتلەندا بردەوە، لەکاتێکدا مەدرید لە دوو یاریدا بە ئەنجامی 6-2 لە ڕکابەرەکەی یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا بردەوە. [٤]یارییەکە گومانی لەسەر بوو ئەنجام بدرێت چونکە یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا یانەکانی ئاگادارکردبووە کە قەدەغەیە یاری لەگەڵ ئەو یانەیە بکەن کە یاریزان فێرێنک پوسکاسی تێدابێت، دوای ئەوەی یاریزانە هەنگارییەکە بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە هەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا لە ساڵی 1954 مادەی هۆشبەری بەکارهێناوە. پوسکاس پێش ئەوەی یارییەکە ئەنجام بدرێت، ناچار بوو بە نووسراو داوای لێبوردنێکی فەرمی بکات. [٥]پوسکاس و دی ستیفانۆ دوو یاریزان بوون لە کۆی تەنها سێ یاریزان کە هاتریکیان لە یاری کۆتایی جامی ئەوروپا تۆمارکرد، پوشکاش تاکە یاریزانە کە تا ئێستا چوار گۆڵی تۆمارکردبێت. یەکێکی تریان پیێرینۆ پراتی بوو بۆ میلان لە بردنەوەی 4-1 لە ئەیاکس لە ساڵی 1969 .
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)