یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٨ | |
---|---|
بەشێکە لە | جامی ئەورووپای ١٩٧٧-١٩٧٨ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | شانشینی یەکگرتوو |
دابەشکاریی کارگێڕی | لەندەن |
جێ | Wembley Stadium |
لە پێش | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٧ |
لە دوای | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٩ |
کاتی ڕوودان | ١٠ی ئایاری ١٩٧٨ |
یانە بەشداربووەکان | Club Brugge K.V.، یانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول |
براوە | یانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول |
ناوبژیوان | Charles Corver |
تۆمارکردنی گۆڵەکان | Kenny Dalglish |
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٨ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٧٧-١٩٧٨ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کەبیست و سێیەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو.لەڕۆژی ١٠ی ئایاری ١٩٧٨ لە یاریگای وێمبلی شاری لەندەنی ئینگلتەرا،(شوێنەکە لە بێرن لەلایەن لیژنەی بەڕێوەبەری یەکێتی ئەوروپا لە ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٧٧ بڕیاری لەسەردرا). [١] لەنێوان یانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول و یانەی بروگی بەلجیکی ئەنجامدرا.[٢] [٣]لیڤەرپوول ئەمە دووەم جار بوو بگاتە یاریی کۆتایی لە کاتێکدا یانەی بروگی یەکەم جاری بوو بگاتە ئەم قۆناغە. پێشتر هەردوو یانە جارێک لە ڕکابەرییەکانی ئەوروپادا یەکتریان بینیبوو، کاتێک لە یاریی کۆتاییی خوولی ئەورووپا لە ساڵی ١٩٧٦ کە لیڤەرپوول بە کۆی گشتی بە ئەنجامی ٤-٣ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.گێمی یەکەم بێ گۆڵ بوو. لە گێمی دووەمدا لیڤەرپوول پێشکەوتنی بەدەستهێنا کاتێک کێنی دالگلیش بە پاسێکی گرایم سۆنێس گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد. ئەم پێشکەوتنەیان بەدەستەوە گرت و یارییەکەیان بە ئەنجامی 1-0 بردەوە و دووەم جامی ئەوروپا و سێیەم نازناوی ئەوروپای لەسەریەک بۆ لیڤەرپوول مسۆگەر کرد، هەروەها بوونە یەکەم هەڵبژاردەی ئینگلیزی کە جامی ئەوروپای پاراست.[٤][٥]
{{cite web}}
: Check date values in: |archive-date=
(help)CS1 maint: bot: original URL status unknown (link)