یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٥ | |
---|---|
بەشێکە لە | جامی ئەورووپای ١٩٨٤–٨٥ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | بەلجیکا |
جێ | King Baudouin Stadium |
لە پێش | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٤ |
لە دوای | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٦ |
کاتی ڕوودان | ٢٩ی ئایاری ١٩٨٥ |
یانە بەشداربووەکان | یانەی تۆپی پێی یوڤێنتوس، یانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول |
براوە | یانەی تۆپی پێی یوڤێنتوس |
ناوبژیوان | André Daina |
تۆمارکردنی گۆڵەکان | میشێل پلاتینی |
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٥ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٨٤-١٩٨٥ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە سییەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو.[١] لەڕۆژی ٢٩ی ئایاری ١٩٨٥ لەیاریگای شا باودوینی شاری بروکسێلی بەلجیکا، لەنێوان لیڤەرپوولی ئینگلتەرا و یوڤێنتوس ئیتاڵی ئەنجامدرا.[٢][٣]لیڤەرپوول لە پێنجەمین یاری کۆتاییدا بەشداری دەکرد، لە ساڵانی ١٩٧٧ و ١٩٧٨ و ١٩٨١ و ١٩٨٤ دا سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو. یوڤێنتوس لە سێیەمین یاری کۆتایی جامی ئەورووپادا بەشداری دەکرد؛ هەردوو یارییەکەی پێشوویان لە ساڵانی 1973 و 1983 دۆڕاند بوو. لە یارییەکەدا ٥٣ هەزارکەس، ئامادەبوون. گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و لە گێمی دووەم یانەی یوڤێنتوس لە ڕێگای لێدانی سزا کە میشێل پلاتینی جێبەجێی کرد یەکەم گۆڵی خۆی تۆمارکرد لە خوولەکی ٥٨ [٤]هەرچەندە یانەی لیڤەرپوول هەولی زۆریدا بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام بێ سوود بوو یارییەکە وەک خۆی مایەوە و لە ئەنجامدا یوڤێنتوس بە ئەنجامی 1-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و یەکەم جامی ئەورووپای بەدەستهێنا [٥]و بووە یەکەم یانە کە هەر سێ نازناوی گەورەی ئەورووپای بەدەستهێنابێت (جامی ئەورووپا یۆرۆپا لیگ، و جامی براوەی جامی پاڵەوانەکان).[٦]