یاسای ژیریی دەستکرد (یان یاسای ڕێکخستنی ژیریی دەستکرد)، ڕێسایەک[١] کە لەلایەن کۆمیسیۆنی ئەورووپاوە لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢١ پێشنیار کراوە بە ئامانجی دابینکردنی چوارچێوەیەکی ڕێکخراوەیی و یاسایی ھاوبەش بۆ بەکارھێنانی زیرەکی دەستکرد.[٢] پانتایییەکەی ھەموو کەرتەکان (جگە لە سەربازی) و ھەموو جۆرەکانی زیرەکی دەستکرد دەگرێتەوە. وەک سیستەمێکی بەرپرسیار لە بەرھەم، پێشنیارەکە ماف بە تاکەکان نادات، بەڵکو دابینکەرانی سیستەمی ژیریی دەستکرد ڕێکدەخات و بەرپرسیارێتییەکانیان دیاری دەکات، و ئەو لایەنانەی کە بە شێوەیەکی پیشەیی سوودمەندن لێیان. بۆ ئەوەی بەرھەمی زیرەکی دەستکرد زیان بە مرۆڤ نەگەیەنێت.
یاسای پێشنیارکراوی ڕێکخستنی ژیریی دەستکردی یەکێتی ئەورووپا ئامانجییەتی پۆلێنکردن و ڕێکخستنی بەرنامەکانی AI بە پشتبەستن بەو مەترسیانەی کە لەوانەیە بۆ کۆمەڵگا یان بەکارھێنەران یان زیانەکانیان بگەیەنن. ئەم پۆلێنکردنە بە شێوەیەکی سەرەکی دابەشکراوە بەسەر سێ پۆلدا: پراکتیزە قەدەغەکراوەکان، سیستەمی مەترسیدار و سیستەمی ژیریی دەستکردی تر.[٣]