یان کۆلار | |
---|---|
لەدایکبوون | مۆسۆچ, شانشینی ھەنگاریا (ئێستا مۆشۆڤچە، سلۆڤاکیا) | ٢٩ی تەممووزی ١٧٩٣
مردن | ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٨٥٢ ڤیێنا، ئیمپراتۆریەتیی نەمسا | (٥٨ ساڵ ژیاوە)
پیشە | نووسەر، شاعیر، قەشە |
نەتەوە | سلۆڤاکی |
کارە بەرچاوەکان | Slávy dcera |
خزم(ەکان) | ماتێچ کۆلار (باوک) کاترینا فرندۆڤا (دایک) |
یان کۆلار (بە ھەنگاری: Kollár János؛ ٢٩ی تەمموزی ١٧٩٣ – ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٨٥٢) نووسەر، شاعیر، شوێنەوارناس، زانا، قەشە، سیاسەتمەدار و بیرۆکەزانێکی سلۆڤاکی بوو، و لایەنگرێکی سەرەکی پان سلاڤیزم بووە.
لە لیسیۆمی لۆتەران لە پرێسبورگ (ئێستا براتسیلاڤا، سلۆڤاکیا[١]) خوێندوویەتی. لە ساڵی ١٨١٧ ناوی خۆی لە زانکۆی جێنا تۆمار کردووە.[٢] لە کاتی بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی وارتبێرگفێست (١٨ی تشرینی یەکەمی ١٨١٧) وەک کەسێکی پێکھێنەری بۆچوونەکانی پان سلاڤیزم دادەنرێت.[٣]
زۆربەی ژیانی گەنجی وەک قەشەی کۆشک لە کۆمەڵگەی لۆتەرانی سلۆڤاکی بە بارودۆخی ھەژارییەوە،[٤] لە پێست (ئەمڕۆ بەشێکە لە بوداپێست، ھەنگاریا)[٥] بەسەر بردووە. لە ساڵی ١٨٤٩ەوە مامۆستای شوێنەوارناسی سلاڤی بووە لە زانکۆی ڤیێەنا و چەندین جار وەک ڕاوێژکاری حوکومەتی نەمسا بۆ پرسەکانی دەوروبەری ناوچەی سلۆڤاکەکان کاری کردووە. لە قۆناغی یەکەمدا ھاتە نێو بزووتنەوەی نەتەوەیی سلۆڤاکیا.
مۆزەخانەکەی (لە ساڵی ١٩٧٤ەوە) لە مۆشۆڤچە لە کۆگایەکی پێشووی گەنمەشامی داندرا، کە تاکە بەشێک بوو لە ماڵەکەی کە مابووەوە، بەشەکەی تری ماڵەکە لە ١٦ی ئابی ١٨٦٣ بەھۆی ئاگرکەوتنەوە سووتا. لە ساڵی ٢٠٠٩دا کۆپییەکی نوێی ماڵەکەی کۆلار دروستکرایەوە کە ئێستا مۆزەخانەیە.[٦]
ئەو چەمکێکی لەبارەی یەکسانی‒بەرامبەرایەتی سلاڤەکانەوە داڕشت. ٤ زمانی وەک ستاندارد وەرگرت: ڕووسی، پۆڵەندی، چیکۆسلۆڤاکی و سربۆ-کرواتی.
جگە لە نووسینی شیعر ئەدەبیاتی ھونەریشی نووسیوە.
لەم کارەدا چەمکی یەکسانی سلاڤی کاریگەری کردووە سەر کۆلار. ھەستەکانی بۆ ژنێک دەربڕی بەڵام ئەم خۆشەویستییە گۆڕابوو بۆ خۆشەویستییەک بۆ نیشتمانەکەی. تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم بەرھەمە بریتین لە: •خۆشەویستی •نیشتیمانپەروەری
دابەشکراوە بەسەر ٥ بەش و پێشەکییەک.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یان کۆلار تێدایە. |