ئابووریی عەرەبستانی سعوودی یەکێک لە بیست ئابووریی پێشکەوتووی جیھان و گەورەترین ئابووری لە جیھانی عەرەب و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە.[١] عەرەبستانی سعوودی یەکێک لە وڵاتانی ئەندامی گرووپی بیستە.[٢] نەوت چالاکترین بواری ئابووری وڵاتە. ئەو وڵاتە ٢٥٪ نەوتی جیھان دابین دەکات، بۆیە بە دەوڵەتێکی گەورەی سەرچاوەی نەوت دادەندرێت و لە ڕێکخراوەی ئۆپێک ئەندامە.
کەرتی نەوت نزیکەی ٤٥%ی بودجە و ٤٥%ی بەرھەمی ناوخۆیی و ٤٠%ی بەرھەمی ناوخۆیی لەلایەن حکومەتەوە بەرھەم دەھێنرێت و حکومەت پشتگیری لە کەرتی تایبەت دەکات بۆ بەرھەمھێنانی نەوت و دامەزراندنی زیاتری دانیشتوان. لە دوای چەند ساڵ لە ووتوێژ لە ساڵی ٢٠٠٥دا سعودیە بوو بە ئەندام لە ڕێکخراوی بازرگانی نێودەوڵەتی.
سعودیە ژمارەی پێوانەی تۆمار کردووە لە پشکی ھەر تاکێک لە بەرھەمی ناوخۆییدا کە بریتییە لە ١.٨٥٨٪ی ھەر بەرمیلێک.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئابووری عەرەبستانی سعوودی تێدایە. |