ئەرماندۆ برۆجا (لەدایکبووی ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٠١) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری کە یاری دەکات وەک ھێرشبەر بۆ یانەی چێڵسی. لە ئینگلتەرا لەدایکبووە، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەلبانیا دەکات.
لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠، برۆجا یەکەم گرێبەستی پیشەگەری خۆی لەگەڵ یانەی چێڵسی واژووکرد دوای ئەوەی ڕازی بوو بە گرێبەستێک بۆ ماوەی دوو ساڵ.[٤] لە ٨ی ئازار، یەکەم یاری پیشەگەری خۆی ئەنجامدا لە بردنەوەی ٤–٠ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر ئێڤەرتۆن دوای ئەوەی لە خولەکی ٨٦ ھاتە یاریگا لە جێگەی ئۆلیڤەر جیرۆد.[٥]
لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١، برۆجا گرێبەستێکی نوێی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ یانەکە واژوو کرد.[٦][٧]
لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٠، برۆجا گواسترایەوە بۆ یانەی ھۆڵەندی ڤیتێسی بۆ ماوەی وەرزێک،[٨] لە ١٩ی ئەیلوول، یەکەم گۆڵی خۆی لە خولدا تۆمار کرد لە بردنەوەی ٢–٠ بەرامبەر سپارتا ڕووەتەردام.[٩] برۆجا کۆتایی بە گرێبەستەکەی ھێنا لە ڤیتێسی وەک گۆڵکاری یانەکە لە وەرزی ٢٠٢٠–٢١ ی خولی نایابی ھۆڵەندا، ١٠ گۆڵی تۆمارکرد.[١٠]
لە ١٠ی ئابی ٢٠٢١، برۆجا بە خواستن درا بە یانەی ھەمان خول یانەی ساسامپتۆن بۆ وەرزی ٢٠٢١–٢٢.[١١] لە یەکەمین یاریی دا لە ٢٥ی ئابی، دوو گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٨–٠ بەسەر یانەی نیوپۆرت کاونتی لە قۆناغی دووەمی جامی ئی ئێف ئێڵ.[١٢] لە ١٦ی تشرینی یەکەمدا، برۆجا یەکەم گۆڵی لە خولدا تۆمارکرد لە بردنەوەی ١–٠ بەرامبەر لیدز یونایتد بوو بە یەکەم یاریزانی ئەلبانی کە گۆڵ تۆمار بکات لە پریمەرلیگ.[١٣][١٤]
لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩، برۆجا لەلایەن ئەلبانیا خوار ١٩ ساڵان بانگھێشت کرا بۆ یاری دۆستانە بەرامبەر کۆسۆڤۆی خوار ١٩ ساڵان.[١٥] لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩، برۆجا یەکەمین یاری خۆی لەگەڵ ئەلبانیا ئەنجامدا لە یەکەم یاری دۆستانەی بەرامبەر کۆسۆڤۆ دوای ئەوەی لە پێکھاتەی سەرەکیدا بوو و سێیەم گۆڵی تیپەکەی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–١ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان.[١٦]
لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩، برۆجا یەکەمین یاری خۆی لەگەڵ ئەلبانیا خوار ٢١ ساڵان ئەنجامدا لە یاری دۆستانەدا بەرامبەر وێڵزی خوار ٢١ ساڵان دوای ئەوەی وەک یەدەگ لە خولەکی ٤٦ ھاتە یاریگاوە لە جێگەی دین سوڵا و دوو گۆڵی تیپەکەی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٢–١ لە خاکی خۆیاندا.[١٧]
لە ئایاری ٢٠١٩، برۆجا بانگھێشت کرا بۆ کەمپێکی ڕاھێنانی ئەلبانیا لە دۆرێس (لە ئەلبانیا)، لە ٢١ بۆ ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩.[١٨]
لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ یەکەمین یاری نێودەوڵەتی خۆی بۆ ئاستی یەکەم ئەنجامدا لە بردنەوەی ١–٠ لە یاریگای خۆیاندا لە بەرامبەر لیتوانیا.[١٩] لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١، برۆجا یەکەم گۆڵی بۆ پێکھاتەی یەکەم تۆمارکرد لە یاری پاڵاوتنەکانی سەرکەوتن بۆ جامی جیھانی فیفا ٢٠٢٢ بەرامبەر ھەنگاریا، کە بەم گۆڵە یارمەتی تیمەکەی دا کە بردنەوە بەدەست بھێنێت بە ئەنجامی ١–٠.[٢٠]
برۆجا لە سلۆگ، ئینگلتەرا لەدایکبووە، لە دایک و باوکێکی ئەلبانی کە لە شاری مالێسی مادی ئەلبانیاوە ھاتوون.[٢١]
یانە | وەرز | خول | جامی نیشتیمانی | جامی لیگا | کیشوەرەکان | کۆی گشتی | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئاست | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | ||
چێڵسی | ٢٠١٩ ٢٠ | پرێمیەرلیگ | ١ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ١ | ٠ |
٢٠٢٢–٢٣ | پرێمییەرلیگ | ٢ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٢ | ٠ | |
کۆی گشتی | ٣ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٣ | ٠ | ||
ڤیتێسی (خواستن) | ٢٠٢٠–٢١ | خولی نایابی ھۆڵەندا | ٣٠ | ١٠ | ٤ | ١ | - | - | ٣٤ | ١١ | ||
ساوسامپتۆن (خواستن) | ٢٠٢١ | پرێمییەرلیگ | ٣٢ | ٦ | ٤ | ١ | ٢ | ٢ | - | ٣٨ | ٩ | |
تەواوی پیشە | ٦٥ | ١٦ | ٨ | ٢ | ٢ | ٢ | ٠ | ٠ | ٧٥ | ٢٠ |
تیمی نیشتیمانی | ساڵ | یارییەکان | گۆڵەکان |
---|---|---|---|
ئەلبانیا | ٢٠٢٠ | ٣ | ٠ |
٢٠٢١ | ٧ | ٣ | |
٢٠٢٢ | ٤ | ١ | |
کۆی گشتی | ١٤ | ٤ |
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
Chelsea (4-3-3): Kepa; Azpilicueta (c), Rudiger, Zouma, Alonso; Barkley, Gilmour, Mount (James 60); Willian (Anjorin 71), Giroud (Broja 86), Pedro
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
Në pjesën e skuadra e Dedes ka dominuar mbi kundërshtarin duke arritur të shënojë dy herë, me anë të Muçit përsëri në minutën e 69-të dhe Armando Brojas në minutën e 80-të. Goli i sulmuesit të Chelsea vulosi dhe rezultatin 3–1 që nuk ndryshoi deri në fund
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
Në pjesën e dytë trajneri Bushi ka aktivizuar sulmuesin Armando Broja, njeriun e ndeshjes, në minutën e 46-të, i cili ka shënuar një dygolësh në minutën e 47 dhe 59
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئارماندۆ برۆجا تێدایە. |