ئارنۆ باباجیان Առնո Բաբաջանյան | |
---|---|
زانیارییەکان | |
لەدایکبووی | یەریڤان, کۆماری سۆسیالیستی ئەرمەنیای سۆڤیەت | ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٢١
مردووی | ١١ی تشرینی دووەمی ١٩٨٣ یەریڤان, ئەرمەنیا, یەکێتیی سۆڤیەت | (٦٢ ساڵ ژیاوە)
ئامێرەکان | پیانۆ |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٥٢–١٩٨٣ |
ئارنۆ ھاریتینۆڤیچ باباجانی (بە ئەرمەنی: Առնո Բաբաջանյան؛ بە ڕووسی: Арно Арутюнович Бабаджанян؛ ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٢١ - ١١ی تشرینی دووەمی ١٩٨٣)، ناسراو بە باباجانیان[١]، ئاوازدانەرێکی ئەرمەنی-سۆڤیەتی بوو. لە ساڵی ١٩٧١ وەک ھونەرمەندی گەلی یەکێتی سۆڤیەت ناسێندرا.[٢]
باباجانیان(باباجان لە ڕووسیا) لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٢١ لە شاری یەریڤان لە ئەرمەنیای سۆڤیەتی لەدایکبووە، لە تەمەنی ٥ ساڵیدا بەھرەی مۆسیقایی پێوە دیار بووە، دوای دوو ساڵ، لە ساڵی ١٩٢٨، باباجانیان چووە ناو پەیمانگای مۆسیقای میریی کۆمیتاس، لە یەریڤان. لە ساڵی ١٩٣٨ لە مۆسکۆ لەگەڵ ئاوازدانەری سۆڤیەتی ڤیساریۆن شێبالیەن، بەردەوامیدا بە خوێندن.
دواتر گەڕایەوە بۆ یەریڤان و لە ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٥٦ لە پەیمانگای مۆسیقا وانەبێژ بوو. لە ساڵی ١٩٥٢ سێ کاسیەتی پیانۆی بە زمانی F-sharp minor نووسی. بەخێرھاتنێکی گەرمی لێکرا و ستایشی زۆری کارەکانی لێکرا، و ھەر لە کاتی نمایشکردنەکانیدا وەک شاکارێک تەماشا دەکرا. دواتر بەگەشتی کۆنسێرتەکانی لە سەرانسەری یەکێتیی سۆڤیەت و ئەوروپا بەردەوامیدا. لە ساڵی ١٩٧١ وەک ھونەرمەندی گەلیی یەکێتیی سۆڤیەت ناسێندرا.[٢]
https://www.earsense.org/chamber-music/Arno-Babadjanian-Piano-Trio-in-f-sharp-minor/
https://www.allmusic.com/artist/arno-babadjanian-mn0002287531/biography