ئازا | |
---|---|
دەرھێنەر | مارک ئەندرێوس برێندا چاپمان |
بەرھەمھێنەر | کاترین سارافیان |
شانۆنامە | مارک ئەندرویس ستیڤ پورسێڵ برێندا شاپمان ئایرین مێچی |
چیرۆک | برێندا چاپمان |
ئەکتەران | کێڵیی ماکدۆناڵد بێڵی کۆنۆڵی ئێما تۆمسن جوولی واڵتەرز ڕۆبیی کۆڵترەین کێڤن ماککید کرەیگ فێرگیسن |
مۆسیقا | پاتریک دۆیل |
مۆنتاژ | نیکۆلاس سی. سمیت |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە | واڵت دیزنی ستۆدیۆس مۆشن پیکچەرز |
دەرچوون | ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٢ (فیستیڤاڵی سیاتڵ) ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢ (ئەمریکا) |
ماوەی فیلم | ٩٣ خولەک |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٨٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی |
داھات | ٥٣٩ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی |
ئازا (بە ئینگلیزی: Brave) فیلمێکی ئەنیمەیشنی سێ ڕەھەندیی خەیاڵی کۆمیدیی ٢٠١٢ە. لەبەرھەمھێنانی ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی پیکسارە.[١]لەدەرھێنانی مارک ئەندرێوس و برێندا چاپمان. فیلمەکە پاڵێورا بۆ چەندین خەڵاتی جیھانیی بۆ فیلمی ئەنیمەیشن، چەندین خەڵاتی گەورەی بردەوە لەوانە خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی ساڵ و خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب. فیلمەکە بۆ یەکەمین جار لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی[٢]فیلمی سیاتڵ نمایشکرا،[٣]لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٢ و لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە باکووری ئەمریکا نمایشکرا، فیلمەکە پێشوازییەکی باشی لێکرا و لە بۆکس ئۆفیسیشدا سەرکەوتوو بوو، بەجۆرێک تێچوونی فیلمەکە ١٨٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو. لەبەرامبەردا ٥٣٩ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی داھاتی بووە.[٤]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئازا (فیلم ٢٠١٢) تێدایە. |
ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |