ئاسایشی کەشوھەوا چوارچێوەیەکی سیاسی و گرتنەبەری ڕێساکانە، کە ئاوڕ لە کاریگەرییەکانی کەشوھەوا دەدات لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی. زۆرجار ئاسایشی کەشوھەوا ئاماژەیە بۆ مەترسییە ئەمنییەکانی نیشتمیانی و نێودەوڵەتی کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەھۆی گۆڕانکاری لە شێوازەکانی کەشوھەوا لەسەر زەوی دروست دەبن. چەمکێکە کە ئەو بیرۆکەیە بانگھێشت دەکات کە گۆڕانی پەیوەست بە کەشوھەوا مەترسییەکانی ئێستای کۆمەڵگا گەورەتر دەکات کە ئاسایشی مرۆڤ،[٢][٣] سیستەمی دارایی، ئابووری[٤] و ژێرخانی و کۆمەڵگاکان دەخاتە مەترسییەوە.[٥][٦] مەترسییە ئاسایشەکانی پەیوەست بە کەشوھەوا کاریگەرییەکی دوور مەودایان لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی ئاشتی و ئاسایشی جیھان ھەیە.[٧] ھەروەھا گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا بۆ گونجاندن و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان دەتوانن گۆڕانکاری نەرێنی لەسەر ئاسایشی مرۆڤ ھەبێت ئەگەر بە ھەڵە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.[٨][٩][١٠]
دەستەواژەی ئاسایشی کەشوھەوا لە سەرەتادا لەلایەن شرۆڤەکارانی ئاسایشی نەتەوەیییەوە لە ئەمریکا و دواتر ئەورووپا پەرەی پێدرا، ئەم زاراوەیە لە بوارەکانی وەک سیاسەت، دیپلۆماسی، ژینگە و ئاسایشدا بە زیادبوون و دووبارەکردنەوەی دەستەواژەکە، بەکار ھات.[١١][١٢]