ئاسلی ئەردۆغان | |
---|---|
بە تورکی: Aslı Erdoğan | |
لەدایکبوون | ئەستەمبوڵ، تورکیا | ٨ی ئازاری ١٩٦٧
زمانی نووسین | زمانی تورکی |
شوێنی دەستبەسەرکردن | Bakırköy Women's Prison |
پیشە | نووسەر، بەرگریکاری مافی مرۆڤ، فیزیکزان، columnist |
شاکارەکان | Kirmizi Pelerinli Kent |
وێبگە | http://aslierdogan.net |
ئەسلی ئەردۆغان (بە تورکی: Aslı Erdoğan؛ لە دایکبووی ٨ی ئازاری ١٩٦٧) چالاکوان، نووسەر و ڕۆماننووسێکی تورکە.[١] دووەم ڕۆمانی خۆی بە زمانی ئینگلیزی نووسیوە. ئەو ھەشت کتێبی نووسیوە، کە وەرگێڕانیان بۆ بیست زمان بۆ کراوە.[٢] ئەو لە ساڵی ٢٠١٦، لە ستوونێک لە ڕۆژنامەی تورکی و پاڵپشتی کورد ئۆزگور گوندیم (Özgür Gündem) دەینووسی.
ئەسلی لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە ئەڵمانیا وەک پەنابەر دەژی،[٣] ئەمەش دوای ئەوەی ماوەیەک لەلایەن تورکیا دەستگیرکرا لەدوای ھەوڵی کودەتاکردن لە تورکیا، ئەو دەستگیرکرا بەھۆی ئەو ڕووداوە و تۆمەتی ھەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە.[٤] دوای ئازادکردنی لە زیندان، ڕاستەوخۆ تورکیای بەرەو ئەڵمانیا جێھێشت.
ئەسلی لە ساڵی ١٩٨٣، بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەری لە زانکۆی بغازیچی تەواوکرد. دواتر لە ساڵی ١٩٩٣، بڕواننامەی ماستەری لە فیزیا بەدەست ھێنا. پاشان لە شاری ڕیۆ دی ژانیۆرۆ لە بەڕازیل دەستی کرد بە توێژینەوە بۆ وەرگرتنی دکتۆرا، ھەموو ئەوانە بەر لە گەڕانەوەکەی ساڵی ١٩٩٦ی بوو بۆ تورکیا، کە ئەوکاتە بڕیاریدا ببێتە نووسەر و گشت کاتەکانی بۆ ئەو کارە بێت.
ئەسلی لە ماوەی ژیانیدا چەند جارێک خەڵات کراوە بەھۆی کارە ئەدەبییەکانی ھەروەھا کارەکانی وەک چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ. لە ساڵی ٢٠١٨، خەڵاتی سیمۆن دێ بۆڤوار پێدرا.[٥] لە ساڵی ٢٠١٦، خەڵاتی توخۆلسکی لە بواری وێژە پێدرا.[٦]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاسلی ئەردۆغان تێدایە. |