ئاسۆ ڕۆستەم (بە عەرەبی: اسو رستم ; لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤)یاریزانێکی کوردی ھەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێی عێراقییە و وەک ھێرشبەرێک لە ھەڵبژاردەی نیشتیمانی و یانەی تۆپی پێی شورتە لە خولی نایابی عێراق یاری دەکات[١] لەگەڵ یانەی تۆپی پێی نەورۆز لە وەرزی٢٠٢١–٢٠٢٢ دووەم گۆڵکاری خولی عێراق بوو.
لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ئاسۆ یەکەم یاری نێودەوڵەتی خۆی لەگەڵ عێراق بەرامبەر عومان لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ئوردن ٢٠٢٢ ئەنجامدا.[٢]لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە جامی ٢٥ی کەنداوی عەرەب بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عەرەبستانی سعودیە یەکەم گۆڵی خۆی لەگەڵ ھەڵبژاردەی عێراق تۆمار کرد بە ڕێگای لێدانی سەرلە خولەکی "٨٨ ".[٣]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاسۆ ڕۆستەم تێدایە. |